وێنە:له‌خولی باسكه‌ی نایابی عێراق زاخۆ تووشی شكست ده‌بێت و گازی باكوور یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات

0
43
دیمەنێک لە باسکەی نایابی عێراق

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

   یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی باسکه‌ی نایابی یانه‌كانی عێراق له‌ هۆڵی ( شه‌عب ) له‌ شاری به‌غداد به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ( 24-12-2020 ) ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خوله‌كه‌  ده‌ستیپێكردوو تێیدا یانەی زاخۆ تووسی دۆڕان هاتوو گازی باکوور یەکەم یاری بردەوە.

له‌ یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی زاخۆ رووبه‌ڕووی  یانه‌ی كاره‌با بووەوەو تیایدا یانه‌ی تووشی شكستێكی تر بووەوەو به‌ جیاوازی 20 خاڵ و به‌ ئه‌نجامی 73- 93 خاڵ یاریەکەی دۆڕاند.

له‌ دووه‌مین یاریدا یانه‌ی حه‌شد به‌رده‌وامیدا به‌ بردنه‌وه‌كانی و له‌ به‌رامبه‌ر  حلله‌ چواره‌مین بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردوو به‌ ئه‌نجامی 92-77خاڵ براوە بوو.

له‌ یاری سێیه‌مدا یانه‌ی نه‌وت توانی  له‌ به‌رامبه‌ر ختووت بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ تۆماربكات و یانه‌ی ختووت تووشی یه‌كه‌م شكست بكات، ئەمەش به‌ ئه‌نجامی 77-61 خاڵ.

له‌ چوار ه‌م یارییدا یانه‌ی گازی باكوور پاش سێ شكستی له‌ سه‌ر یه‌ك ،توانی یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات پاش بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی ئه‌عه‌زه‌میه‌ به‌ ئه‌نجامی 72-54 خاڵ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this