ئەمجارەش فراكسیۆنە كوردییەكان یەك دەنگ دەبن لە بەدەستهێنانی مافەكانی كورد

0
364

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ڕەوانەی پەرلەماننەكراوە، بەڵام بە وتەی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا هاوشێوەی ئەو یەك دەنگییەی كورد كە لەكاتی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای قەرز ڕوویدا لە پرۆژە یاسی بودجەی گشتی عێراقیش یەك دەنگ دەبین بۆ گەرەنتیكردنی مافەكانی كورد لەو پرۆژە یاسایەدا.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لەو بڕوایەداین كە ئەمجارە سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان یەك دەنگدەبین لە جێگیركردنی ئەو بڕگە و مادانەی كە تایبەتن بە پشكی كورد لە بودجەی گتی عێراق، چونكە ئەوە پەیوەندی بە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمەوە هەیە و ناكرێت بە هیچ بیانوویەك خۆمان لەو بابەتە بدزینەوە گومانیشم نییە لەوەی كە فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمانیش هەمان ئەو بۆچوونەیان هەیە.

رێزانشێخ دلێر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ SNNی ڕوونكردەوە، ئەوەی لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای قەرز بینیمان لە یەك دەنگی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان كارێكی زۆر گەورە و پێویست بوو، كە پەیامێكی زۆر گرنگیشی بە لایەنەكانی دیكەی عەرەبیدا كە بەڵكی بۆ بەدەستخستنی مافەكانی هاووڵاتییانمان ئێمە یەكدەنگین بۆیە بێگومان لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسی بودجەی گشتیش بەهەمان شێوە پەرلەمانتارانی كورد سەرسەختانە بەرگری لە مافی هاووڵاتییان و فەرمانبەرانمان لە هەرێمی كوردستان دەكەین و كردوشمانە.

بە وتەی پەرلەمانتارانی كورد زۆر گرنگە كە حكومەتی هەرێم پابەندی ئەو ڕیكەوتنە بێت كە لەگەڵ عێراق كردوویەتی بۆ ئەوەی ئەمجارە هیچ بیانوویەك نەدرێت بە دەست عێراقەوە بۆ ڕاگرتنی ناردنی شایستە داراییەكانی عێراق، چونكە ئەوەی لە پرۆژە یاساكەدا دیاریكراوە بە %12.67 هەرچەندە مافی ڕاستەقینەی كورد نییە بەڵام لەو بڕە زۆر باشترە كە ئەگەر حكومەتی هەرێم بۆ خۆی نەوت بفرۆشێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this