له‌سه‌ر روخاندنى خانووى هۆزێكى عه‌ره‌ب فه‌رمانى گرتن بۆ چوار كورد ده‌كرا

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به تۆمه‌تى رووخاندنى خانووى هۆزێكى عه‌ره‌ب له جه‌له‌ولا له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعش، حكومه‌تى عێراق فه‌رمانى گرتن بۆ چوار به‌رپرسى كورد له حزب و حكوومه‌تدا ده‌رده‌كات. به‌وته‌ى یه‌كێكیان ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییان به‌و خانووانه‌وه نییه ئه‌و هۆزه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیان ده‌ركردنى كورده له ناوچه‌كه.
له‌سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعش له جه‌له‌ولا چه‌ند گه‌ڕه‌كێك كه‌وته ده‌ستى داعش و به‌شێكى كه‌وته ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه گه‌ڕه‌كى تهجنیدبوو كه دانیشتووانه‌كه‌ى زۆربه‌یان له هۆزى (كروین) به‌شێكى گه‌نجه‌كانى ئه‌و هۆزه له گه‌ڵ داعش دژى پێشمه‌رگه شه‌ڕیان كرد، له‌به‌ر شه‌ڕى گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك و به‌كارهێنانى چه‌كى قورس و بۆردومانى فرۆكه به شێوه‌یه‌كى گشتى زیانێكى زۆر به‌ر خانووى هاووڵاتییان و فه‌رمانگه‌و لایه‌نى خزمه‌تگوزارى ناحیه‌كه كه‌وت.
دواتر كه ناوچه‌كه به‌ته‌واوى كه‌وته ده‌ستى داعش، له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه به‌شێك له فه‌رمانگه‌و هه‌روه‌ها خانووى ماڵه پێشمه‌رگه و كادرى حزبى و كه‌سایه‌تى دیار و ئه‌وانه‌ى سه‌ر به هێزه عێراقییه‌كان بوون سوتێندران و ته‌قێندرانه‌وه.
له كاتى ئازادكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌و پێشتریش ناحیه‌ى جه‌له‌ولا چه‌ند جارێك به فرۆكه بۆردومان كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش-یش بۆمبێكى زۆریان دانابوو چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ى تر زیانى له گه‌ڕه‌ك و خانووه‌كانى جهلهولایدا.
له ئێستادا حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر رووخاندنى خانووه‌كانى گه‌ڕه‌كى ته‌جنیدى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا كه عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ستیانداوه‌ته خۆپیشاندان فه‌رمانى گرتن بۆ “به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ئاسایشى جه‌له‌ولا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پێشووى شاره‌وانى جه‌له‌ولا، به‌رپرسى كۆمیته‌ى جه‌له‌ولا” ده‌ركردووه.
خه‌لیل خوداداد به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا به SNNى راگه‌یاند: ههركاولكارییهك روویدابێت له جه‌له‌ولا له چوارچێوه‌ى شه‌ڕى داعش بووه به تایبه‌تى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى داعشی تێدا بوو شه‌ڕى قورس و كۆڵان به كۆڵانى تێدا كراوه و بۆردومان كراون. ئه‌مه جگه له وهى ناوچه‌كه ماوه‌یه‌ك به ته‌واوه‌تى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بووه.
وتیشى “عه‌ره‌به‌كانى هۆزى (كروى) له به‌رامبه‌ر رووخانى خانووى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان گه‌ڕه‌كى ته‌جنید له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و فشار دروست كردن له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق به شێوه‌یه‌ك پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا دووجار له‌سه‌ر داواى ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌ستگیركراوه و دواتر ئازادكراوه. مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌ركردنى كورده له ناوچه‌كه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ى پۆسته ئیدارییه‌كانه”.
خه‌لیل خوداداد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌به‌ر داواكارى ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش به تۆمه‌تى رووخاندنى خانووه‌كانیان حاڵى حازر فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ده‌رچووه بۆ “به‌نده وه‌كو به‌رپرسى ئه‌و كاته‌ى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا، یوسف یه‌عقوب به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له‌سه‌ر پشكى كورد، جه‌لیل محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى جه‌له‌ولا له‌سه‌ر پشكى كورد، رائید ته‌ها یه‌عقوب كه براى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولایه وه‌كو به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى ئه‌وكاتى جه‌له‌ولا، هه‌روه‌ها دوو براى دیكه‌ى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه كه هیچ پۆستێكى حكومیشیان نییه”.
به‌رپرسى كۆمیته‌ى پێشووترى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌ته‌ى بۆیان دروست كراوه هه‌مووان ده‌زانن كه بابه‌تێكى سیاسییه‌و هیچ یه‌كێك له‌وانه به‌رپرس نین له‌و كاولكارییه، هه‌ربۆیه هیچ كه‌سێكیان خۆیان راده‌ستى حكومه‌تى عێراق نه‌كردووه، چونكه وه‌كو هه‌مووان ده‌زانن له‌گه‌ڵ خۆرادهست كردن ره‌نگه به ساڵ و دوو ساڵ له زیندانه‌كاندا بهێڵدرێیتهوه به‌بێ دادگایی كردن و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سه‌ركردایه‌تى كورد یان حزبه سیاسیه‌كان له گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ بكه‌ن.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN هۆزى (كروى) له جه‌له‌ولا كه پێشتر له‌گه‌ڵ داعش دژى پێشمه‌رگه شه‌ڕیان ده‌كرد، دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و هۆزه كه له سهردەمى رژێمى به‌عس زۆربه‌یان به‌عسى بوون و پله‌داربوون، ئێستا چوونه‌ته پاڵ حه‌شدى شه‌عبى و له‌و رێگه‌یه‌وه فشار له‌كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى له ناوچه‌كه نه‌مێننه‌وه و هیچ پۆستێكى ئیداریشیان به ده‌سته‌وه نه‌بێت. ته‌نانه‌ت له چه‌ند مانگى رابردوو له كاتێكدا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش بۆ سنوورى خانه‌قین و جه‌له‌ولا، عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و هۆزه له دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له ئازادكردنه‌وه‌ى جه‌له‌ولا زیاتر له 180 پێشمه‌رگه‌و ئاسایشى گه‌رمیان شه‌هیدبوون، دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ش كوردى ناوچه‌كه ناچار بوون كۆچ بكه‌ن و حاڵى حازر به پێى ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كرێت 100 بۆ 200 خێزانى كورد له جه‌له‌ولا بوونیان هه‌بێت و به هه‌ڕه‌شه‌ى عه‌ره‌به شوڤێنییهكان و چه‌كدارانى داعش و فشارى هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خێزانى پێشمه‌رگه، ئاسایش، كارمه‌ندى حزبه كوردستانییه‌كان و كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كان ده‌ركران.
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا باسیشى له‌وه‌كرد، له‌و كاته‌ى جه‌له‌ولا به ده‌ستى هێزه كوردستانییه‌كانه‌وه بووه، وه‌كو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له دژى چه‌كدارانى قاعیده‌و گروپه تیرۆریستیه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانى ناوچه‌كه نزیكه‌ى 300 شه‌هیدى وه‌كو پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتى مه‌ده‌نى داوه.
وتیشى، “ته‌نانه‌ت له نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ش هه‌ركه‌سێك نزیك بووایه له حزبه كوردستانییه‌كان به‌ر په‌لامارى گروپه تیرۆرستییه‌كان ده‌كه‌وتن به شێوه‌یه‌ك له گوندى تبجى جه‌له‌ولا عهرهبێكى رهسنى ناوچه‌كه ته‌نها به‌هۆى په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ كورد و یه‌كێتى خۆى و خێزانى و دوو كه‌سى ئه‌ندامه‌كه‌ى كوژران”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پیدرۆ نەشتهرگهری بۆ ئه‌نجامدرا
2020-08-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17