قائانی ستایشی مستەفا کازمی دەکات

0
672

SNN

ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هێنا و پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه‌ و هۆشداری توندیشی داوه‌ته‌ گروپ و میلیشیاكانی شیعه‌.

له‌و سه‌ردانه‌یدا، “قائانی” به‌ كوتله‌ شیعه‌كانی راگه‌یاندووه‌: ئێران پێی وایه‌ كازمی زۆر به‌سووده‌ بۆ عێراق، له‌ باره‌ی بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، “قائانی” ئه‌و هێرشانه‌ی به‌ “حه‌رام” وه‌سفكردووه‌ و خۆی لێ بێبه‌ری كردووه‌.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، گرووپ و میلیشیا شیعه‌كان هێرشه‌كانیان دژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا چڕ كردووه‌ته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this