ئەگەر عێراق پارەی ڕەوانەی هەرێم نەكرد، دەبێت حكومەتی هەرێم چ پلانێك بگرێتە بەر

0
3172

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی شاندی باڵای دانوستاندكاری هەرێم ئەوەی ڕاگەیاند كە لەگەڵ حكومەتی عێراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بەڵام هێشتا ئەوە یەكلا نەبووەتەوە ئاخۆ لە پەرلەمان ئەو پرۆژە یاسایە تێدەپەڕیت و پشكی كورد وەك خۆی دەنێردرێت، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لە ئەگەرەكانی دوای نەناردنی پارە دەكەن لە عێراقەوە بۆ هەرێم.

عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە حەوت ساڵە حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، كە ئەمە هەڵەیەكی زۆر گەورەیە و دەبوو لە ماوەی ڕابردوودا حكومەت بەو كارە هەستایە بڕی داهات و خەرجی هەرچەندە بووایە دەبوو حكومەت بە پەرلەمان بووتایە بۆ ئەوەی پەرلەمانیش بیزانیانیە داهات چەندە و خەرجی چەندە، بەڵام ئەمە نەكراوە بەوهۆیەشەوە ئەم دۆخە هاتووەتە پێشەوە كەدەیبینین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی داهاتووش كە حكومەتی هەرێم و بەغدا رێككەوتن زۆر گرنگە هەردولایان پابەند بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەوە بێگومان لەدوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق ئەو ڕێككەوتنە دەنگی لەسەردرا، بەڵام لە حاڵەتی نەناردنی پارە لە لایەن عێراقەوە بۆ هەرێم هەرچۆنیكبێت زۆر گرنگە هەرێم بە ڕاستگۆیانە و شەفافانە هەموو داهات و خەرجییەكانی بۆ پەرلەمان لە چوار چێوەی پرۆژەیای بودجە ئامادە بكات و پلانی خۆی بۆ چۆنیەتی خۆ گونجاندنی لەگەڵ داهاتوو خەرجییەكان بخاتە ڕوو بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین هاوكاربین، بەڵام ئەگەر بە بێ‌ ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان بەردەوام بێت پێناچێت سەركەوتوو بێت لە ئیدارەدانی قەیرانەكان.

عوسمان محەمەد، ئابووری ناس و شارەزا لە كاروباری داریی ئەوەی بۆ SNN خستەڕوو، حكومەتی هەرێم زۆر بژاردەی باشی لەبەردەستدایە كە دەتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت لە حاڵەتی نەناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم، گرنگترینیان شەفافكردنی مەلەفی نەوت و گەڕانەوەی سەرجەم داهاتەكانی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەت، هەروەك پێداچوونەوە بە شێوازی كاركردنی كۆمپانیا نەوتییەكان و توندوتۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان و پێداچوونەوە بە سیستەمی باجدانان لەسەر كاڵا و شمەكی بیانی هۆكارێكی دیكەیە كە حكومەت دەتوانێت داهاتەكانی زیاد بكات، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە دەتوانێت و لە دەستەڵاتی خۆیدایە مووچەی هەموو ئەو كەسانە ببڕیت كە بەناشایستە مووچە وەردەگرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this