ئەردۆغان پەیوەندییەکی باشتری لەگەڵ ئیسڕائیل دەوێت

0
84

SNN

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: وڵاتەکەمان پەیوەندی باشتر و قوڵتری دەوێت لەگەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیل و پەیوەندییە هەواڵگرییەکانیش لە نێوانماندا و بەشێوەی نهێنی بەردەوامە.

ئەردۆغان باسی لەوەشکرد: ئێمە کێشەمان لەگەڵ چەند کەسێکی کەم لە دەسەڵاتی باڵای ئیسڕائیلدا هەیە، گەر نا هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ خودی ئیسڕائیلدا نییە، هەندێک هۆکار لە سەرەوە نەبوونایە ئێستا پەیوەندییەکانمان شتێکی تر دەبوو.

لە بارەی فەلەستینیشەوە وتی” سیاسەتەکانی ئیسڕائیل دەربارەی فەلەستین جێگەی قبوڵکدن نییە”، لەهەمان کاتیشدا ئەردۆغای هیوای پەیوەندییەکی باشترو بەهێزتری لەگەڵ ئیسڕائیلدا خواست.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this