پسپۆرێكی یاسایی:كۆمیته‌ی ته‌نفیزی هه‌ڵبژێردراوی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق ده‌توانیت كاره‌كانی ئه‌نجامبدات

0
59
لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی

SNN Sport

نه‌زار ئه‌حمه‌د پسپۆری یاسایی عێراقی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كۆمیته‌ی ته‌نفیزی هه‌ڵبژێردراو به‌ سه‌رۆكایه‌تی  سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا ده‌توانێت كاره‌كانی  له‌ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئه‌نجامبدات .

ئه‌حمه‌د له‌ لێدوانیكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” بڕیاری دادگای ناكۆكییه‌ وه‌رزشییه‌كان كه‌ رێگری  له‌ سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا ده‌كرد كاره‌كانی ئه‌نجامبدات،به‌ فه‌رمی پێداچوونه‌ی بۆ كرا و هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه‌  له‌ به‌رده‌م  کوتلەی عه‌بدولئیلا”.

روونیكرده‌وه‌:” سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا و كۆمیته‌ی  ته‌نفیزی هه‌ڵبژێردراو  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆڵۆمپی  له‌ 14 تشرینی دووه‌می رابردوو ، مافی هه‌یه‌  ئێستا كاره‌كانی ئه‌نجامبدات به‌ پێی یاسا و بڕیاری دادگا”.

جێی باسه‌ دوێنێ  كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی  په‌رله‌مانی عێراق و كوتله‌ی  سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا بۆ نه‌خشه‌ی رێگای ئۆڵۆمپی عێراق ئەنجامدرا.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this