بلومبێرگ: ئەمریکا بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار مووشەکی بە سعودیە فرۆشتووە

SNN
ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لە هەواڵێکدا بە پشتبەستن بە لێدوانی چەند بەرپرسێکی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکراکردووە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی حەوت هەزار و 500 مووشەک بە بەهای 478 ملیۆن دۆلار، دەرکردوە و داواکارییەکەی پێشکەشی کۆنگرێس کردووە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوەشکراوە کە ئەو مووشەکانە لە رێی فڕۆکەی سەربازییەوە بەکاردەهێندرێن، لە جۆری “Paveway IV” و بە پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیا دروستکراون.
فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا بە دوو شێوە ئەنجام دەدرێت، جۆری یەکەم فرۆشتنی چەکە لەنێوان حکوومەتەکان و جۆری دووەم فرۆشتنی چەکە لەنێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکانی دروستکردنی چەک و حکوومەتەکاندا.
ئەمریکا لە ساڵی 2015دا، هەشت هەزار مووشەکی لە نەوەی پێشووی “Paveway” فرۆشتبووە سعوودیە، ساڵی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە بەهای 8,1 ملیار دۆلار، چەکی فرۆشتبووە سعوودیە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی ڤالنسیا
2020-11-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17