
دیمەنێک لە یارییەکی خولەکە
حسێن كه‌ركوكی-SNNsport
قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق گروپی كه‌ركوك به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و لە گروپی یه‌كه‌م و دووه‌م تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان ئاشکرابوون.
له گروپی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه‌ی مووسه‌ڵا و شۆریجه به كۆی 13 خاڵ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌می خوله‌كه و له گروپی دووه‌م یانه‌ی دووز به كۆی 13 خاڵ و یانه‌ی داقووق به كۆی 10 خاڵ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م .
له گرووپی سێیه‌م یانه‌كانی حه‌ویجه به 12 خاڵ و دووبز به 10 خاڵ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی ( 25/12/2020 ) چه‌ند یارییەک به‌رێوه‌چوون کە تێیدا له یاریگای مووسه‌ڵا هه‌ردوو یانه‌ی سۆلاڤ و تازه رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به یهكسانبوونیان به گۆڵێك ته‌واو بوو.
له ركابه‌رییه‌كانی گروپه‌كه ، یانه‌ی دووبز به براوه ئه‌ژماركرا، ئەمەش بەهۆی ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌ی ئاشتی ( داقووق ) لە یاریەکە، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی دووبز كۆی خاڵه‌كانی بوون به 10 خاڵ .
به هه‌مان شێوه یانه‌ی خاك به براوه ئه‌ژمار كرا به ئه‌نجامی 3- سفر،له یاریەکەی به‌رامبه‌ر به حه‌ویجه ، به‌م شێوه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی حه‌ویجه به كۆی 12 خاڵ و یانه‌ی دووبز به كۆی 10 خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌گەڵ یانه‌ی خاك سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌می خوله‌كه .
له كوتاییدا دوو تیپ سه‌رده‌كه‌ون بۆ پاڵاوتنه‌كانی ناوچه‌ی باكووری خولی پله یه‌كی عێراق.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سیمیدۆ ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەکات
2020-09-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17