هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی هەڕەشە لە کازمی دەکەن

0
422

SNN

لەکاتێکدا کە مستەفا کازمی رایگەیاند، ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە لە یاسا دەرچوون، گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی هەڕەشە دەکەن.

بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە هێزی عەسائیب ئەهلی حەق هۆشداری دەدەدەنە کازمی و دەڵێن ئامادەییان تێدایە بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا ئەو چەکدارانە پەیام بۆ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی هەق دەنێرن بەوەی ئامادەن کە بەشداری هەر رووبەڕووبوونەوەیەک بکەن.

لە ئێستادا دوو فەوجی هێزە تایبەتەکانی سوپا لە بەغدا بڵاوکراونەتەوە و کازمیش ئەمشەو لەگەڵ ئەو هێزانەدا لە شەقامێکی بەغدا دەرکەوت، لەکاتێکدا کە چاودێری رەوشی ئەمنی شارەکە دەکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this