
مارسێلۆ
SNNsport
رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی داهاتووی مارسێلۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید یەکلایی دەکاتەوە و دووپاتی دەکاتەوە کە شوێنەکەی بە یاریزانێکی تر لە یانەکە پڕدەکرێتەوە.
ئیدواردۆ ئیندای رۆژنامەنووسی ئیسپانی دەڵێت:”مارسێلۆ لە کۆتایی وەرزی 2022 کۆتایی دێت،ریزەکانی یانەی شاهانە جێدەهێڵێت”.
ئیندا روونیکردەوە کە مارسێلۆ دوای ئاستە نائومێدەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەم وەرزە،شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لە دەستداوە،هاوکات بەڕێوەبەرانی یانەکە و راهێنەری یانەکە زیدان بەتەواوی بڕوایان بە ئەوە هەیە مارسێلۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایی هاتووەو تەمەنی بووە 32 ساڵ.
هەروەها مارسێلۆ تاکە یاریزانە کە بەشداربووە لە بەشێك لە شکستەکانی یانەکەی لەم وەرزە،ئەمەش ئەوە رووندەکاتەوە کە بۆچی زیدان لە ئێستادا متمانەی پێی نیە و پشتی پێنابەستێت.
لە کۆتایدا ئەم رۆژنامەنووسە دەڵێت:” ئەو یاریزانێکە لەوانەیە ئاستی باشتر بێت، بەڵام هاوڕێکانی متمانەیان پێی نیەو لە لای زیدان متمانەی لە دەستداوە، لە دژی یانەی ئەلاڤێس کێشەیەکی بچوکی لەگەڵ ڤاران هەبوو،ئەمەش بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکتیکی لەسەر گۆڕەپانی یاریگادا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17