
وەزارەتی بازرگانی عێراق
SNN
ماوەی مانگێکە لایەنە یاساییەکانی عێراق و وەزارەت بازرگانی سەرقاڵی بەدواداچوونی یاسایین بۆ لێپێچینەوە لە پرسی 60 هەزار کۆمپانیای تۆمارکراو بەناو بێئەوەی هیچ چالاکییەکیان لەسەر ئەرزی واقیع هەبێت.
ئەو لایەنە یاساییانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو کۆمپانیایانە یەک مانگیان لەبەردەمدایە تا خۆیان رێکبخەنەوە و ئەوەی لەسەریانە لە باج و خەراج بیدەن.
موجاهید عیفان بەڕێوەبەری گشتی تۆمار لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند “رێوشوێنەکان تائێستا بەردەوامن دژی ئەو کۆمپانیایانە، ماوەی مانگێک دراوەتە ئەو کۆمپانیایانە تا خۆیان دەرخەن و داتاکانیان لای ئێمە نوێبکەنەوە”.
وتیشی: “دوای ئەو ماوەیە هەموو بەدواداچوونێکی یاسایی دژی ئەو کۆمپانیایانە دەگرنە بەر و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەن و هەموو موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت”.
پێشتر رەشاد خەلەف بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ رۆژنامەی سەباحی رەسمی رایگەیاندبوو “80 هەزار کۆمپانیای جۆراوجۆر لە عێراق هەن کە تەنها 20 هەزاریان لە کاردان و بەرچاون”.
وتیشی: “60 هەزار لەو کۆمپانیایانە وەهمین و هیچ بوونێکیان نییە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17