
میسی و جۆردێ ئیڤۆلی
SNN Sport
نهێنی بڵاونەبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەی میسی لەگەڵ کەناڵی ” laSexta”ی ئیسپانی کە “جۆردێ ئیڤۆلی ” پێشکەشکاری کەناڵەکەیە، ئاشکرا دەبێت کە چەند رۆژێکە ئەو یاریزانە ئەنجامیداوە و تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم رۆژنامەنووسە لەگەڵ پێشکەشکارێکی کچی کەناڵەکەیدا دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ میسی، قسە دەکات و وردەکاری لەسەر چاوپێکەوتنەکەو لەسەر چۆنێتی چاوپێکەوتنەکەی دەخاتە روو و دەڵێت:”نزیکەی 70 خولەکی خایاندووەو بەشی یەکەم زۆر سەرنجڕاکێشە،چونکە باسی زۆر شتی سۆزداری دەکەین و ئێمە قسەکانی قوڵایی ناخی میسی بڵاودەکەینەوە”.
جگەلەوەش ئیڤۆلی دان بەوەدا دەنێت کە لەم چاوپێکەوتنەدا میسی هاندەرانی دڵنیادەکاتەوە کە یەکێک لەو گومانانەی کە لە ئێستادا هەیە، رووندەکاتەوەو ئاشکرای دەکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، نهێنی دواخستنی چاوپێکەوتنەکە کە لە رۆژی هەینی رابردوو میسی ئەنجامیداوەو بە درێژترین چاوپێکەوتنی ئەو یاریزانە دادەنرێت،تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوەو چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە بڵاوبکرێتەوە،ئەم یاریزانە قسە لەسەر داهاتووی خۆی و هۆکارەکانی رۆشتنی رووندەکاتەوەو بۆ یەکەمجار ئەوەی لە ناخی میسیدا بوونی هەیە باسی دەکات.
رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا ئاشکرای دەکەن، چاوپێکەوتنەکەی میسی چەند ئاماژەیەک لە داهاتووی دەردەخات،چونکە میسی لە حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تا ئێستاش دۆسیەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بە نادیاری ماوەتەوە.
رۆژنامەکە ئەوەش دەڵێت:” میسی رۆژی هەینی رابردوو چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی ” laSexta”ی ئیسپانی ئەنجامداوە، بەڵام بە بڕیاری ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دواخراوە بۆ سبەی یەکشەممە،تا ئێستا ئەم یاریزانە قسەی لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی بەرشەلۆنە نەکردووە تا دڵنیایی بدات لە مانەوەی یان رۆشتن، سەرەڕای ئەوەی خوان لاپۆرتا پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە لە رۆژانی رابردوو رایگەیاندووە کە هەموو شتێک دەکات بۆ مانەوەی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە “.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ساڵی 2021 میسی ئازاد دەبێت تا گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی تر بکات،نیازی ئەو یاریزانە هێشتا ئەوەیە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت،نە یانەی بەرشەلۆنە و نە پاڵێوراوەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە و نە ئەو یانانەی کە ئەو یاریزانەیان دەوێت، قسەیان لەگەڵ نەکردووە.
میسی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو دەبێت، بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، ئەو یاریزانە داهاتووی لە یەکێک لە یانەکانی مانچستەرسیتی یان پاریس سانجێرمان دەبێت.
📺 En @laSextaTV vamos a celebrar la Navidad con el rey… del fútbol.
💫 @jordievole entrevista a Leo Messi este domingo pic.twitter.com/fLoYcqNft1— laSexta (@laSextaTV) December 26, 2020
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ باسی دۆخی تەندروستیی خۆی دەکات
2020-06-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17