بۆچی لە بازاڕی دراودا كار بەو نرخە ناكرێت بانكی ناوەندی عێراق بۆ دۆلاری دیاریكردووە؟

دراوى عێراقى و دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN – عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەت و بانكی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاریان بە نزیكی 147 هەزار دینار دیاریكردووە، بەڵام لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا كار بەو نرخە ناكرێت و بە كەمتر لەو نرخە دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت: “هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پێداچوونەوە بە نرخی دۆلار بەرامبهر بە دینار بكرێت”.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەو نرخەی حكومەتی عێراق و هەروەها بانكی ناوەندی عێراق دیارییانكردووە بەرامبەر بە دینار، لەسەر بنەمای ئەو كورتهێنانە دیاریكراوە كە لە پرۆژەیاساى بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 هەیە، كە لەسەرو 60 تریلیۆن دینارەوەیە، بۆیە ئەوە بڕیاری كۆتایی و نرخی كۆتایى دیناره بهرامبهر بە دۆلار، چونكە ئەوە یەكێكە لە رێگاچارەكانی رزگاركردنی عێراق لە داڕمانی ئابووری”.
جهمال كۆچهر باس له هۆكارى كارنهكردن بهو نرخهى كه بانكى ناوهندى دیاریكردووه بۆ نرخى دۆلار بهرامبهر دینار دهكات و ئهوهشدهخاتهڕوو : “ئەوەی ئێستا لە بازاڕی دراودا دەگوزەرێت و كار بەو نرخەی بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق ناكرێت چەند هۆكارێكی هەیە، یەكێك لەوانە ئەوەیە كە هەوڵێكی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە حكومەت و بانكی ناوەندی ناچار بكەن بە پێداچوونەوە بەو نرخەی دیاریكراوە، بەڵام ئەمە كارێكی مەحاڵە و پێناچێت بە ئاسانی سەربگرێت، هاوكات لەلایەن هەندێك بازرگانەوە لە بەرژەوەندی خۆیان بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دەجوڵێنن، ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە كە نەتواندرێت نرخی دۆلار بگاتە ئەو نرخەی كە حكومەت و بانكی ناوەندی دیارییان كردووە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا كەسانێكی زۆر هاتوونەتە ناو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەوە كە پێشتر هیچ ئەزمونێكیان نەبووە، بڕێكی زۆر دۆلاریان خستووەتە بازاڕەوە، هاوكات جۆرێك مامەڵەی دراو سەریهەڵداوە بەوەی كە بازرگانێك بڕێكی زۆر دینار دەداتە هاووڵاتییان بە ماوەی سێ رۆژ، بەرامبەردا دۆلاری لێوەر دەگرێتەوە، ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە كە نەتواندرێت نرخی دۆلار جێگیر ببێت، بەڵام دواجار هەموو ئەم یاریكردنە لەوانەیه تهنیا مانگێكی دیكە بەردەوام بێت و ئەو نرخەی بانكی ناوەندی دیاريكردووە جێگیر دەبێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17