لویس ئینریکی:پشت بە یاریزانێک نابەستین هەر ناوێکی هەبێت یان لە هەر یانەیەک یاری بکات

لویس ئینریکی و رامۆس
SNN Sport
لویس ئینریکی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا،دووپاتیکردەوە کە پشت بە یاریزانێک نابەستێت هەر ناوێکی هەبێت یان لە هەر یانەیەک یاری بکات،ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە ئامانجی سەرەکی لەساڵی نوێدا بردنەوەی نازناوەکانە.
ئینریکی لە لێدوانێکیدا کە رادیۆی کادێنا کۆپ بڵاویکردووەتەوە وتی:”هەمیشە دەبێت ئەو یاریزانانە هەڵبژێرین کە پشتی پێببەسترێت،هەروەها ئەو ناوانەی کە بەشداری لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەکەن لە یارییەکان،بەڵام ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە نیە پشت بە ئەوە نابەستین کە هەر ناوێکی هەبێت یان لە هەر یانەیەک یاری بکات،ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین چارەسەر بدۆزینەوە”.
وتیشی:”ئێمە گرنگیمان بە یاریزانی گەنج داوە،مەبەستەکەم ئەوە نیە تەنیا بە تیمێکی گەنج بەشداری پاڵەوانێتییەکان بکەین،بەڵکوو هەر یاریزانێکی لاو لەگەڵ یانەکەی بەهرەو توانای خۆی بسەلمێنێت دەرفەتی بۆ دروست دەبێت، ئەمەش وادەکات بە ڕاستی گرەوی لەسەر بکەین، ئێمە پشتمان بە کۆمەڵێک یاریزانی گەنج بەستووە کە 35 یاریزانن و ئەزمونیان لەگەڵ جەنگاوەرە کۆنەکان هەیە، هەروەها لەگەڵ هاوڕێکانیان لە یانەکان ئەزمونیان زیاتر دەکەن”.
لەسەر ئامانجی ساڵی نوێ و 2021 وتی:”تیپەکە بە دوای بردنەوەی نازناوەکان دەکەوێت سەرەڕای سەختی پاڵەوانێتی یۆرۆی داهاتوو، تیمی نەتەوەیی ئیسپانیا لە ساڵی 2020 هەستی زۆر باشی بە جێهێشتووە، کە دواهەمینیان بردنەوەکە بوو بە 6 گۆڵ بەرامبەر بە ئەڵمانیا، دەبێت بەردەوامبین لە کارکردن بۆ بردنەوەی نازناوەکان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17