بەهرۆز لەبەر بێکاری ڕووی لە ئەوروپا کرد؛ لەوێش شەمەندەفەرێک هیواکانی لەگۆڕنا

” براکەم لەبەر بێکاری کۆچی کرد “
” کاکە سبەی لە فەڕەنساوه تەلەفۆنت بۆ دەکەم”
ئیبراهیم لە باسی رووداوەکە ڕایگەیاند “شەوی ڕووداوەکە چەند خولەکێک پێش ڕووداوەکە پەیوەندیم بە بەهرۆزەوە کردووە و بەهرۆز پێی ڕاگەیاندبووم کە ئەوان گەیشتونەتە سنووری فەڕەنسا و ئێستا نزیکن لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر و پاش چەند خولەکێکی تر دەگەنە خاکی فەڕەنسا، پێی ڕاگەیاندبووم (کاکە سبەی لە فەڕەنساوە تەلەفۆنت بۆ دەکەم ) بەڵام بە داخەوە بەهرۆز تەلەفۆنی نەکردەوە و بە تەلەفۆنێک مەرگی بەهرۆزمان بیست کە بە داخەوە بەهرۆز و ڕاستی کە ئەویش گەنجێکی ڕانیەبوو لەو وێستگەیە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوەیان بۆ فەڕەنسا کەوتبوونە ژێر شەمەندەفەرێک و گیانیان لە دەستدا بوو .
ئیبراهیم ئیسماعیل باسی لەوەشکرد، تا ئێستا تەرمی بەهرۆزی برای و ئەو گەنجەی ڕانیە لە ئیتاڵیان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا و دەزگای لوتکە سەرقاڵی رێکاری یاسایین بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان بەڵام پێدەچێت بەهۆی جەژنی کریسمسەوە گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان چەند ڕۆژێکی تر دوابکەوێت .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
1646 كهسى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون
2020-06-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17