
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌گه‌ر پێشتر له‌به‌ر كێشه‌یه‌كى دیاریكراو و جیاوازى ئاینى مه‌سیحى و كه‌مه نه‌ته‌واییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ربووه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه، به‌ڵام له ئێستادا له‌به‌ر ئه‌و كێشانه ناوچه‌كه جێده‌هێڵێن هه‌ر هاووڵاتییه‌كى دیكه هه‌یه‌تى ئه‌وانیش كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى و نه‌بوونى داهاتووى دیار‌و كێشه‌ى ئه‌منى.
له سنوورى كه‌ركوك جگه له نه‌ته‌وه‌كانى كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان وه‌كو سێ نه‌ته‌وه‌ى سه‌ره‌كى له شاره‌كه، هاوكات نه‌ته‌وه‌كانى مه‌سیحى و سریانى، كلدانى و ئاشوورى و ئه‌رمه‌نى هه‌ن و له مێژه‌وه به یه‌كه‌وه له‌وشاره ژیاون.
له دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و هاتنى گروپه چه‌كداره‌كان به تایبه‌تى له سه‌رده‌مى قاعیده، مه‌سیحییه‌كان و دواتر كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانى دیكه ژماره‌یه‌كی زۆریان ناوچه‌كه‌یان جێهێشت و كۆچیان كرد. له ئێستاشدا دیسانه‌وه ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت كۆچ كردن به‌رده‌وامى هه‌یه و هه‌ندێك له ونه‌ته‌وانه نزیكبوونه‌ته‌وه له‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى له ناوچه‌كه‌دا نه‌مێنن.
عاشور یه‌ڵدا ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستى مه‌سیحى و پارێزهرو كه‌سایه‌تى دیار له ناوچه‌كه به snnى راگه‌یاند؛ رۆژ له دواى رۆژ مه‌سیحى و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ش له كه‌ركووك كۆچ ده‌كه‌ن هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م كۆچكردنه‌ش په‌یوه‌ندى به لایه‌نى خزمه‌تگوزارى، ئابورى، هه‌روه‌ها لایه‌نى ئهمنیشیهوه هه‌یه و هه‌ر یه‌كێك له‌وانه به پێى كات و بارودۆخێ كۆڕانگاریان به سه‌ردا دێت بۆ نموونه پێشتر له‌به‌ر لایه‌نى ئه‌منى خه‌ڵكى كۆچى ده‌كرد ئێستا له‌به‌ر خراپى خزمه‌تگوزارى و لایه‌نه‌كانى دیكه.
وتیشى، پێشتر وه‌كو مه‌سیحییه‌كان یان نه‌ته‌وه‌كانى دیكه وه‌كو كلدان و ئاشورى و سریانى و ئه‌رمه‌نى ره‌نگه له‌به‌ر بارودۆخى ئه‌منى و خراپى ڕه‌وشى ناوچه‌كه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان باریان كردبێت له سنووره‌كه، به‌ڵام ئێستا هه‌موو دانیشتوانى كه‌ركوك و ته‌نانه‌ت عێراق یه‌ك گرفتیان هه‌یه ئه‌ویش گرفتى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و نه‌بوونى دامه‌زراندن و هه‌لى كار‌و نه‌بوونى ئومێد به داهاتوو هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه هاووڵاتیان به عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ش كۆچ بكه‌ن.
عاشور یه‌ڵدا باسیشى له‌وه‌كرد، ئه‌م كۆچكردنه كاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان به جۆرێك نه‌ته‌وه‌یه‌كى وه‌كو ئه‌رمه‌نییه‌كان له كه‌ركوك نزیكبوونه‌ته‌وه له‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى ناوچه‌كه بهجێبهێڵن و نزیكه‌ى یه‌ك ساڵه ئه‌و كهنیسهیهى له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه بۆیان دروستكراوە داخراوه، چونكه زۆربه‌یان كۆچیان كردووه و قهشهكهشیان كۆچى كرد بۆ ئه‌رمینیا، ئێستا له هه‌ولێره‌وه قه‌شه‌یان بۆ دێت بۆ ئه‌وه‌ى رێوره‌سمى ئاینى تایبه‌ت به خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، وه‌كو مه‌سیحییه‌كانى كه‌ركوك ئامارێكى دروستیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كى زۆر كۆچیان كردووه ئه‌و كۆچكردنهى مه‌سیحییه‌كان ته‌نها له كه‌ركوك نه‌بووه به‌ڵكو مه‌سیحییه‌كان له به‌غداو موسڵیش به هه‌مان شێوه كۆچیان كردووه. كۆچكردنیان بۆ ناوچه‌كانى دهۆك، لوبنان، یۆنان و ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بووه.
عاشور یه‌ڵدا راشیگه‌یاند: كۆچكردنهكهشیان ئاسان نییه، تووشى ده‌یان گرفت ده‌بنه‌وه تا ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه‌ى ده‌یانه‌وێت كۆچى بۆ بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌و وڵاتانه‌ش وه‌كو ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش دیسانه‌وه تووشى گرفت ده‌بنه‌وه و كاتى زۆریان ده‌وێت تاوه‌كو بتوانن ده‌ست به ژیانى ئاسایى خۆیان بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به لایه‌نى ئیدارى له كه‌ركوك ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، وه‌رگرتنى پۆستى ئیدارى و به‌شداریكردنى راسته‌قینه‌ى مه‌سیحی و نه‌ته‌وه‌كانى وه‌كو كلدان و ئاشوورى و ئه‌رمه‌نى و سریانى زه‌حمه‌ته، چونكه پێویسته دڵى هه‌مووان قایل بکەین. هه‌ربۆیه وه‌كو مه‌سیحییه‌كان به‌شى خۆیان وه‌رنه‌گرتووه له به‌ڕێوه‌بردنى و ئیداره‌دانى شارى كه‌ركوك.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی کومان لەسەر یاریەکە خیتافی
2020-10-16 -
سبەینێ دوکان و بازاڕەکانی سلێمانی دەکرێنەوە
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17