
وێنە: موسلیم فەخری/ هەولێر
SNNـ بڕیار محەمەد
بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە لە ئێستادا کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی خانوو و زەوی لە هەولێر راگیراوە و تا وەکو دوای سەریساڵ دەوەستێت.
سەردار ئازاد، خاوەنی نوسینگەی عەقاراتی ئەملاک، بەSNNی راگەیاند: بازاری خانووبەرە وەستاوە و کڕین فرۆشتن و بەکرێدانی خانوو و زەوی ئەنجام نادرێت، هوکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵی راگەیاندووە، دەوامیش لە دام و دەزگاکانی حکومەت و ئاسایش تا 3/1/2021 نییە بۆیە هەموو مامەڵەیەک تا ئەو کاتە وەستاوە .
وتیشی: بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کاریگەری زۆری لەسەر بازاری کڕین و فرۆشتن و بەتایبەتیش ئەو موڵکانەی بەکرێدراون هەیە، ساڵی داهاتووش خەڵکێکی زۆر تووشی ئەو کێشەیە دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێشتر ئەگەر کەسێک خانوو یان شوقەیەکی بەکرێ گرتبێت بە 400 دۆلار ئەوا ئێستا لەسەری بۆتە 590 هەزار دینار چونکە ئەو مووچە وەردەگرێت بەدینار و بەدۆلاریش خانوو و شوقەی بەکرێ گرتووە بۆیە ئێستا کێشەیەکی زۆر لەنێوان خاوەن موڵک و کرێچیدا دروست بووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17