“پارتی لە پەرلەمان هەرچییەك بەدڵێ‌ نەبێـت بە دەنگدان یەكلای دەكاتەوە”

0
207

SNN- بڕیار محەمەد

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: پەرلەمانی كوردستان لەدواین دانیشتنیدا بە ژماریەك لە پەرلەمانتار بەهۆی ئەوەی قوت و بێژوی خراپی ژیانی هاووڵاتییان نەخرابووە بەرنامەی كاری دانیشتنەكە رێگربوون لەبەردەم ئەنجامدانی دانیشتنەكان، لەو كاتەوە فشارەكان لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی زیاتر بووە ئێستا لەسەر هەموو پرسێک قسەی خۆیان هەیە.

هاوڕێ‌ مەلا ستار، ئەندامی فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: پاش ئەنجامدانی دواین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان و دروستبوونی پێشووی لە دانیشتنەكە بەهۆی ئەوەی خراپی دۆخی درایی و ئامادە نەبوونی بەرپرسانی حكومەت لە دانیشتنەكە، دانیشتنەکە تەواو نەكراو لەو كاتەوە فشارەكان لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان زیاتر بوونەوە ئێستا لەسەر زۆرینەی پرسەكان قسەی خۆیان هەیەوە بێ دەنگیشیان شكاندووە .

وتیشی “راستییەکی تریش هەیە لە نێو پەرلەمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە سێ كەس پێكهاتوون سەرۆكی پەرلەمان راستە یەکێتییە بەڵام ئێستا نوێنەرایەتی تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات بەبێ جیاوازی و دوو كەسەكەی تریش پارتین بۆیە هەر شتێك بە دڵی ئەوان نەبێت ئەوا بە دەنگدان یەكلای دەكەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەم هەفتەیە شاندی هەرێم كە لە بەغداد گەرابوونەوە دێنە پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەی پێویست لەسەر گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی ناوەند دەخەنە روو، ئێمە دوادەكەین دوای ئەو دانیشتنە دانیشتنێكی تر بكرێت و بەرچاوڕوونی زیاتر بدرێتە خەڵكی هەرێمی كوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this