‎بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵی كرد

0
1701
بافڵ تاڵەبانی و کۆسرەت ڕەسوڵ

‎ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایار لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان.

‎دۆخی ناوخۆی یەكێتی لەدوای كۆنگرە، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، دۆخی كوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنەكان، ژیان و گوزەرانی خەڵك و دابینكردنی مووچە لەلایەن حكومەتەوە گفتگۆی لەبارەوە كرا.

‎كۆسرەت ڕەسول دووپاتی كردەوە یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێ لەخزمەتكردنی كوردستانیان و پێشەنگ بێ لەپاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this