ئەردۆغان “ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان”

0
155

SNN

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند گرفتیان لەگەڵ چارەسەركردنی هیچ كێشەیەكی قورس نییە لەگەڵ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا و رووسیا و چین و هیچ وڵاتێكی تری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەردۆغان جەختیشی کردەوە كە ئەنقەرە ئامادەیە بۆ دیالۆگ و گەیشتن بە رێككەوتن و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو وڵاتێكدا لە چوارچێوەی رێزگرتن لە ماف و سەروەری خاكی توركیا و راشیگەیاند هەموو هەوڵەكانیان بۆ لێدانی ئابووری توركیا شكستپێهێناوە و پێگەی ئابووری و سیاسی توركیا لە ئاستێكی زۆر بەهێزدایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this