دەنگۆی دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی باشماخ رەتدەكرێتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن و بە پشت بەستن بە وتەی بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ لە دیوی ئێران ئەوەیان بڵاو كردەوە كە هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ دەستپێكردووەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوە ڕەتدەكاتەوە كە هاتوچۆی گەشتیاری دەستپێكردبێتەوە بەڵكوو كار بە فەرمانەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت.
ئەمڕۆ چەند كەناڵ و دەزگایەكی ڕاگەیاندن لە سەر زاری ( فەرید حەق پەنا) بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە دیوی ئێران ئەوەیان بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ ئاسایی بووەتەوە و كار بە فەرمانەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ناكرێت.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: بە دڵنیاییەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆش هاتوچۆكردنی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ دەستیپێنەكردووەتەوە و كار بە فەرمانەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت، بۆیە ئەوەی دەوترێت كە گوایە هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ دەستپێكردووەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
بە مەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لە ڕۆژی 24ی/12/2020 بۆ ماوەی زیاد لە دوو هەفتە هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ ڕابگرێت، بەڵام جوڵەی بازرگانی ئاسایی دەبێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17