وێنه‌: به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی كراوه‌ی یاریزانانی سلێمانی ده‌ستیپێكرد

0
57
دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport

به ‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتیی شه‌تره‌نجی عێراق و كوردستان و به‌ هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌، قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی یاریزانانی سلێمانی ده‌ستی پێكرد.

له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا 10 یاریزان به‌شدارن كه‌ دوو یاریزانیان له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش به‌ شێوازی خول ئه‌نجام ده‌ده‌رێت كه‌ هه‌ر یاریزانێك یه‌ك كاتژمێرو سی خوله‌كی هه‌یه‌ بۆ هه‌ر یارییه‌ك له‌گه‌ڵ سێ چركه‌ بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌ك.

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر 10 یاریزانی به‌شداربوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان ریزبه‌ندییان هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی دوو یاریزانی به‌شداربووش له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدان.

ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی شه‌تره‌نجی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:”  ئه‌مه‌ دوا قۆناغی پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی یاریزانانی سلێمانییه‌ بۆ ساڵی 2020 كه‌ ئامانجمان دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانییه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی 2021 كه‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ پێنج یاریزان پێكدێت”.

وتیشی:” به‌ڵێ سه‌رجه‌م یاریزانانی به‌شداربوو ریزبه‌ندی جیهانییان هه‌یه‌ و دوو له‌ یاریزانه‌ به‌شداربووه‌كانیش له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدان، بۆیه‌ ئامانجمان له‌ دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی سلێمانی بۆ به‌شداریكردنمانه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی شاره‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانێتی شاره‌كانی عه‌ره‌ب بۆ ساڵی 2021″.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this