ئێران قەدەغەی هاتووچۆی لە بەشێکی زۆری شارو شارۆچکەکان راگەیاند

0
127

SNN

بەهۆی دووبارە تەشەنەسەندنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو ئێران قەدەغەی هاتووچۆی لە 330 شارو شارۆچکە راگەیاند.

عه‌لی ره‌زا ڕه‌یسی وته‌بێژی چاودێریكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كۆرۆنا رایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ رێگریكردن له‌هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل و كۆبونه‌وه‌ی هاووڵاتیان، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات به‌بڕی 100000000 ملیۆنێك تمه‌ن غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌كاتژمێر 9:00ی شه‌وه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئامانجیش لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوو. سێما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند: له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 134 گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتی مردنه‌كان له‌و وڵاته‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 54574 کەس، ملیۆنێک و 119 هەزار کەسیش بە تووشبووی ڤایرۆسەکە بوون.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this