گاتوزۆ باس لە نەخۆشییە مەترسیدارەکەی دەکات

0
294
جینارۆ گاتوزۆ

SNN Sport

جینارۆ گاتوزۆ یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی پێشووی ئیتاڵی و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ناپۆلی  له‌ میانه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی  تیپه‌كه‌ی له‌ هه‌فته‌كانی دواییدا ده‌ركه‌وت و پارچه‌یه‌كی ره‌شی  له‌ سه‌ر چاوی راستی داناوه‌.

پاش دوایین یاری تیپه‌كه‌ی  له‌ به‌رامبه‌ر تۆرینۆ  له‌ هه‌فته‌ی 14 خولی ئیتاڵی ، گاتوزۆ دانی به‌وه‌دانا كه‌ به‌ ده‌ستی گرفتی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

ئه‌ستێره‌ی پێشووی میلان  له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی پاش یاریه‌كه‌ی تۆرینۆ و پاش لابردنی پارچه‌ ره‌شه‌كه‌ له‌ سه‌ر چاوی وتی:”  بەهۆی نه‌خۆشییه‌كی  به‌رگری ده‌گمه‌ن ده‌ناڵێنم کە پێیده‌ڵێن” سستی ماسولكه‌ی چاو” له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا وه‌ك ئه‌وه‌ی من نه‌بم ، له‌م دۆخه‌ هه‌ست  به‌ ماندووبوونێکی ته‌واو ده‌کەم ، بینینی دوو لایه‌نی 24 كاتژمێر  له‌ رۆژێكدا ، زۆر ماندوو كه‌ره‌ ، ته‌نیا كه‌سێك کە هێزێكی ده‌روونی وه‌ك منی هەیە دە‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌ كار كردن له‌م دۆخه‌دا”.

ئه‌و راهێنەرە ته‌مه‌ن42 ساڵه‌ وتیشی:” ده‌مه‌وێت به‌ هه‌موو مناڵان بڵێم كه‌ به‌ده‌ست شتێكه‌وه‌ ده‌ناڵێنم كه‌ روخساریان ناشیرین ده‌كات له‌ ئاوێنه‌دا ، ژیان جوانه‌ و ده‌بێت رووبه‌ڕووی ببینه‌وه‌ بێ خۆشاردنه‌وه‌ ، مناڵه‌كانم تووشی گرفتی زۆر بوون له‌م رۆژانه‌دا  و من بەو‌ شێوه‌یه‌ بووم”.

له‌ كۆتاییدا وتی:” له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ، به‌ تووندی له‌گه‌ڵ خۆم جه‌نگام ، ئارام نه‌بووم  بەو بیرۆكه‌ی كه‌ خه‌ڵكی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌مبینن ، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نیا پێویستی به‌ قبووڵكردن و ئه‌زموونه‌ ، پاش هه‌موو شتێك ، شتی خراپتر هه‌یه‌”.

ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕوپاگەندانه‌ی كه‌ هه‌ندێک لە ده‌زگاكانی راگەیاند بڵاویان كرده‌وه‌ ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كۆتایی به‌ ژیانی دەهێنێت پاش مانگێك وتی:” گوێم لەو‌ پڕوپاگەندانه‌ بوو كه‌ من پاش مانگێك ده‌مرم ، به‌ڵام دڵنیاببنه‌وه‌ ، من نامرم ، له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌ژیم”.

پاڵه‌وانی جیهان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا له‌ مۆندیالی 2006  وتیشی:” ماوه‌ی 10 ساڵه‌ ده‌ناڵێنم و ئه‌مه‌ سێیه‌مین جاره‌ ئه‌مه‌م لێ روو ده‌دا ، ته‌نیا ئه‌م جاره‌ زیاتر به‌هێز بووم ، هه‌موو شتێك تێپه‌ڕده‌بێت و چاوم ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ، رۆخسارم جوان نه‌ماوه‌ ، به‌ڵام نیگه‌ران مه‌بن ئه‌مه‌ش تێپەڕده‌بێت”.

گاتۆزۆ تووشی ” سستی ماسولكه‌ی چاوی ” بووە پێش وازهێنانی  له‌ تۆپی پێ وه‌ك یاریزان له‌ 2013دا ، ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێتە هۆكاری تێكچوونی ده‌روونی ماسولكه‌ی به‌رگری خودی ، ده‌بێتە هۆكاری له‌ره ‌له‌ر و لاوازی  ماسولكه‌ و سستی ، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ لاوازی و خاوبوونه‌وه‌  له‌ ماسولکه‌كانی چاو ، گاتۆزۆ له‌ كاتێكی رابردوودا ووتبووی كه‌ کاتێک یاریزانێك ده‌بینێت وه‌ك  6 یاریزان دەیبینێت .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this