گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 27/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (27/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- لۆکا بردییەوە.
- مۆدریچ رێککەوتنی سەرەتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ وەرزێکی تر کردووە.
- یانەکە خەڵاتی ئاستی گەورەی ئێستای ئەو یاریزانە دەکات،ئەمەش پاش شێوازی یاریکردن و سەرکردایەتیەکەی.
- ئەو یاریزانە 35 ساڵە لە قەتەر و ئەمریکا ئۆفەری بۆ هاتبوو، بەڵام ناسنامەکەی مەدرییە.
- لویس ئینریکی:” ئامانجم ئەوەیە لە 2021 بگەڕێینەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پۆچتنیۆ میسی دەوێت.
- یانەی پاریس سانجێرمان دەکرێت داوای میسی بکات و سیانەی میسی و نەیمار و مباپی پێکبهێنێت.
- داهاتووی میسی هێشتا لە هەوادایە،زۆربەی ئەوانەی چاویان لە میسییە، چاویان نەگیراوەو ئینتەر میامی بێکهامیشی تێدایە.
- پیشینەی کارەکانی یانەی بەرشەلۆنە گواستنەوەی ئیریک گارسیایەو یانەکە دەتوانێت چاوەڕوانی بکات.
- یانەی بەرشەلۆنە بەم زووانە هێنانی ئیریک گارسیا رادەگەیەنێت لە هاویندا.
- میگێل ئارتێتاو و تیمەکەی لە بۆکسینگ دەی بە ئاستێكی بەرزەوە دەرکەوتن و توانیا 3-1 لە چێڵسی ببەنەوە.
ئاس:
- مارکۆس لۆرێنتی:” ساڵی 2020 ساڵی من بوو.
- لۆکا مۆدریچ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید رێککەوتووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێكی تر.
- یانەکە متمانەی بە بەردەوامبوونی کرواتیەکە هەیە و تەنیا واژوو ماوە لەسەر گرێبەستەکەی بکرێت.
سپۆرت:
- هێرشی کۆتایی بەرشەلۆنە بۆ ئیریک گارسیا.
- یانەی بەرشەلۆنە بە هیوایە لە مانگی یەکی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ ئیریک گارسیا بکات و مانچستەرسیتی ناچار بکات دانوستان ئەنجام بدات.
- بەرشەلۆنە گرێبەستی گواستنەوەی ممفیس دیپای رادەگرێت.
- ئارسناڵ 3-1 لە چێڵسی دەباتەوە لە بۆکسینگ دەی و ئارتێتای راهێنەر متمانەی بۆ گەڕایەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گومان لە مانەوەی زیدان هەیە
2021-01-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی