تەندروستیی عێراق کۆمەڵێک دەنگۆ دەربارەی ڤاکسینی کۆرۆنا رەتدەکاتەوە

0
114

SNN

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: بەداخەوە لە کۆمەڵێک میدیای عێراقی و جیهانی دەبینین کە باس لە مەترسییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن کە ئەمە جێگەی دڵتەنگی و بێبڕواییە بە کەرتی تەندروستی ئێمە.

بەرد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: لای هەمووان ئاشکرایە کە ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق روو لە کەمییەو ژمارەی چاکبوونەوەش تا دێت روو لە زیادبوون دەکات، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ رۆڵ و گرنگی وەزارەتی تەندروستی و گرنگی ستاف و پزیشککەکان، بەڵام هێشتا پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن.

وتیشی” هیچ فشارێک نییە لەسەر هاووڵاتییان تا ڤاکسینەکە بەکاربهێن وەک باس دەکرێت، بەڵکو بە ویستی خۆیانە، بەڵام لەو بڕوایەدام کاتیك ڤاکسینەکە دەگاتە عێراق دەنگدانەوەیەکی باشی دەبێت و هاووڵاتییان بەکاریدەهێنن، چونگە بەرگری لە جەستەدا پەیدادەکات دژی کۆرۆنا”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this