لەماوەی یەکساڵدا شەش کرێکار گیانیان لەدەستداوە

0
77

SNNـ بڕیار محەمەد

وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئاشکرای دەکات لەماوەی یەک ساڵدا لەسنووری پارێزگای هەولێر 6کرێکار گیانیانلەدەستداوە، رەنگە ئامارەکەش زیاتر بێت، بەڵام ئەو شەش کرێکارە لای ئێمە تۆمارکراوە.

حەسەن رەمەزان، وتەبێژی لقی هەولێر سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: لەماوەی یاکساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی رووداوەکانی کار شەش کرێکار گیانیان لەدەستداوەپێن کرێکاری خۆماڵی و یەکێکیش بیانی بووە کە بەرەگەز سووری بووە.

وتیشی “ئەمساڵ رێژەی گیانلەدەستدانی کرێکاران بەروارد بە پار ساڵ کەمتر بووە، بەڵام ئەگەر سەیربکەین ئەمساڵ دەرەفەتی کاریش کەمتر بووە، بۆیە ئەو رێژەیە لەوانیە زیاتر بێت چونکە ساڵی رابردوو کار زۆر زیاتر بوو بەراورد بە ئەمساڵ، چونکە ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارکردن زۆر کەمتریش بووە گیانلەدەستدانی کرێکارانیش زیاترە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “کرێکاران بەهۆی دابین نەکردنی مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی لە شوێنکاردا گیانلەدەستدەدەن و ئەو شەش کرێکارەش لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانیان لە دەستداوە، هیچ یەکێکیان گرێبەستی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینیان نەبووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this