بانکی نێودەوڵەتی داوایکردووە عێراق نرخی دۆلار بۆ 166 هەزار دینار بەرز بکاتەوە

پارەی بیانی و عێراقی
SNN
جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت: “بانکی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی عێراق کردووە بەهای فرۆشی دۆلار بۆ 166 هەزار دینار بەرز بکاتەوە بۆ هەر 100 دۆلارێک”.
بەها ئەعرەجی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “بۆ ئەوەی عێراق بکەوێتەوە سەر پێی خۆی، بانکی نێودەوڵەتی داوای لە بەغدا کردووە نرخی دۆلارێک بۆ 1660 دینار بەرز بکاتەوە”.
ئەعرەجی لە تویتەری خۆی نووسیوێتی: “ئایا لەم حاڵەتەدا حکومەت و پەرلەمان یەکهەڵوێست دەبن لە بەرامبەر وەها پێشنیازێکدا بە رەتکردنەوە یان قبوڵکردنی؟ یان هەندێک فراکسیۆنی سیاسی ئەمە دەقۆزێتەوە بۆ موزایەدە و خۆ دەرخستن وەک کاری پێشوویان؟”.
هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا “کە بۆ لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕدا نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی جێگیرکردووە”.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە رۆژی 20ی ئەم مانگەوە نرخی کڕینی دۆلاری ئەمریکی لە وەزارەتی دارایی عێراق بە 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیر کرد و رایگەیاند “بۆ هەر 100 دۆلارێک و 100 دۆلاری ئەمریکی لە میانی فرۆشتنی ئاشکرا بە بانکەکان بە 146 هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشرێت”.
هاوکات بڕی 100 دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکەکانەوە بە فرۆشگاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بە 147 هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشرێت.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا داوا لە ھەموو لایەک کرا کە پابەندبن بەو بڕیارە و جەختیش کراوەتەوە لەوەی کە ئەوە، نرخی کۆتایی بەھای دیناری عێراقییە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕدا و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
هیچ وەفدێکی سیاسیی هەرێم نایەتە بەغدا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17