“حەلبووسی بە کازمی وتووە ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان نەنێرێت”

0
143

بڕیار محەمەد-SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێگرە لەبەردەم نەگەیشتنی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2021ی عێراق، دەشڵێت: حەلبوسی وتوویەتی تا رێکەوتن نەکرێت دانیشتنی پەرلەمانی لەسەر ناکەین.

جەمال کۆچەر، بە SNNی راگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکە بە سەرۆککۆمار و سەرۆکی حکومەتی وتووە تا ئەوکاتەی کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسیەکان نەکرێت پرۆژە بوودجەی ساڵی نوێ بۆ ئێمە مەنێرن .

وتیشی: بڕیار بوو ئەمڕۆ بوودجەی ساڵی 2021 بگاتە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا کە من قسە بۆ ئێوە دەکەم ئەو پرۆژەیە نەگەیشتۆتە لیژنەی دارایی و نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش .

ئاماژەی بەوەشکرد: حەلبوسی نایەوێت شەڕی لایەنەکان لەنێو پەرلەمانی عێراق بکات، بەتایبەتیش کورد.

شایەنی باسە بریار بوو هەفتەی رابردوو پرۆژە بوودجەی ساڵی 2021 بگاتە لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بەڵام تاوەکو کاتژمێر 12ی ئەمڕۆش پرۆژەکە نەگەیشتۆتە لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this