وه‌زاره‌تى دارایى بۆ دوو مه‌به‌ست داواى لیستى مووچه‌ى سێ مانگى كردووه

مووچە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى ئاشكرایده‌كات “داوا كردنى لیستى مووچه‌ى سێ مانگ بۆ ئه‌وه بووه به لیستى مانگى 11 و 12 كۆتایی حساباتى ساڵانه‌ى خۆیان بكەن، یه‌ك لیستیش بۆ مووچه‌یه ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ى هه‌رێم بنێرێت، دابه‌شده‌كرێت”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند؛ داواكردنى لیستى مووچه‌كانى مانگى 11 و 12 بۆ كۆتایی ساڵانه‌ى حساباتى بانك و وه‌زاره‌تى دارایی خۆیه‌تى كه ساڵانه ئه‌و رێوشوێنه ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ داخستنى حسابات، به‌ڵام بانكه‌كان به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون و پێیانوابووه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌یه”.
وتیشى: “لیستى مانگى یه‌ك-یش ئاماده‌كارییه بۆ پێدانى مووچه ئه‌گه‌ر له به‌غداوه شایسته‌ى دارایى ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت، ئه‌وكات مووچه دابه‌شده‌كرێت، چونکه داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شى پێدانى مووچه ناكات”.
دوێنێ لەسەر راسپاردەى وەزیرى دارایى و ئابووری، نووسراوێک بۆ گشت گەنجینەکان کرا کە ئاگادارى سەرجەم فەرمانگەکانى حکومەت بکرێتەوە بۆ ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگەکانى (11 و 12ى 2020) و مانگى (1ى2021).”
بەپێی نووسراوەکە، ئامادەکردنى لیستەکە به هه‌مان لێبڕینی پێشوو دەبێت، کە رێژه‌ی (21%) دەبێت و بۆ پله تایبه‌ته‌كانیش لێبڕین (50%) دەبێت بەهەمان میکانیزمى پێشوو.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە نزیكەی 895 ملیار دینارە، بەڵام کۆی مووچەی فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21٪ـەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.
رۆژی 2-12-2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەگەری نەناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابیندەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لەبری قەرزەکە دەدرێتەوە”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 3-12-2020 بە پێدانی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کرد.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تورکیا سیستمی بەرگری ئێس 400ی تاقیکردەوە
2020-10-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17