وێنە:له‌دوایین گه‌ڕی قۆناغی یه‌كه‌می باسكه‌ی نایابی عێراق یانه‌كانی كه‌ركوك دۆڕان

0
67
دیمەنێک لە یارییەکانی ئەمڕۆ

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

 ئه‌مرۆ ( یه‌كشه‌ممه‌ 27/12/2020 ) دوایین ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی عێراق  له‌ هۆڵی ( شه‌عب ) به‌رێوه‌چوون، تێیدا یانەکانی کەرکوک تووشی شکستبوون.

له‌ یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی كاره‌با به‌رده‌وامی به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا و توانی به‌ ئه‌نجامی 81-78 خاڵ  له‌ یانه‌ی نه‌وتی به‌سڕه‌ بباته‌وه‌.

یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركوك  له‌ یاری دووه‌مدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی حه‌شد بووەوە ، یانه‌كه‌ی كه‌ركوك له‌م یارییەدا تووشی شكستێكی تر هات و به‌ ئه‌نجامی 103 – 72 خاڵ دۆڕا .

یانه‌ی نه‌وتی باكوور دووه‌م یانه‌ی شاری كه‌ركوك رووبه‌ڕووی یانه‌ی ختووت بووەوە‌ ، یانه‌ی نه‌وتی باكوور له‌ دوایین چركه‌كانی یاریه‌كه‌ تووشی دۆڕاندن هات و به‌ جیاوازی ته‌نیا دوو خاڵ و به‌ ئه‌نجامی 72-70 خاڵ شکستیهێنا.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌  له‌م قۆناغەدا تیپه‌كانی شاره‌كان یارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی  شاری به‌غداد ئه‌نجامدا ، له‌ قۆناغی دووه‌مدا یانه‌كانی شاره‌كان  رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this