
وزەی کارەبا لە عێراق
SNN
حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت “بەهۆی ئەوەی تاران ناردنی غازی کەمکردووەتەوە، شاری بەغدا و دەورووبەری دووچاری بڕانی زیاتری بەشە کارەبا دەبنەوە”.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت: “حکومەتی ئێران پێیڕاگەیاندووین کە بڕی پێدانی غازی لە 5 ملیۆن مەتر پێ سێجاوە کەمکردووەتەوە بۆ 3 ملیۆن مەتر پێ سێجا”.
موسا وتیشی: “بەهۆی ئەو بڕیارەی تارانەوە زیاتر لە 6550 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە، کە لە بەرزترین پلەی سەرمادا وڵات پێویستی بە 19 هەزار مێگا هەیە، کە توانای تەواو بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ئێستادا نزیکەی 11 هەزار مێگاواتە”.
وتیشی: “کەمکردنەوەی هەناردەی غاز لە ئێستادا کێشەی بڕانی کارەبای بۆ شاری بەغدا و نەجەف و کەربەلا و بابل و دیوانیە دروستکردووە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17