تەواوی چاوپێکەوتنەکەی میسی لە کەناڵی(laSexta)ی ئیسپانی لەگەڵ رۆژنامەنووس جۆردێ ئیڤۆلی بخوێنەرەوە

0
146
میسی و جۆردێ ئیڤۆلی

SNN Sport

چاوپێکەوتنەکەی میسی لەگەڵ کەناڵی ” laSexta”ی ئیسپانی کە “جۆردێ ئیڤۆلی ” پێشکەشکاری کەناڵەکەیە، کۆتایی هات کە چەند رۆژێکە ئەو یاریزانە ئەنجامیداوە و ئەمشەو بڵاوکرایەوە.

لێرەوە چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە…

هەستت چۆنە دەربارەی پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە؟

“بەرشەلۆنە ژیانی منە،چیرۆکێکی خۆشەویستیم لەگەڵ بەرشەلۆنە و ئەو شارەو یانەکە هەیە،من زیاتر لە 15 ساڵە لە یانەکەم، هەوڵ دەدەم هەموو هەوڵێک بۆ یانەکە و  هاندەران بدەم”.

بە کام وەرزشەوان سەرسامیت؟

میسی:”سەرسام بە زۆر یاریزان ، وەک نادال لە تێنس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆپی پێ،هەروەها چەند وەرزشکارێکی تری گەورە، لە هەموو وەرزشێک سەرسامم بە وەرزشکارێک وەک، لیبرۆن جەیمس، نادال و فیدرێر”.

“من باشم و زۆر دڵخۆشم، بە پەرۆشم و دەمەوێت بجەنگم بۆ هەموو نازناوەکان”.

” یانەکە بە بارودۆخێکی ئابووری قورس تێدەپەڕێت، بەهۆی ئەو دۆخەی کە ئابووری جیهانی تێدایە”.

“من بێزار نابم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە خەڵک دەیڵێن”.

“بەرشەلۆنە ژیانی منە، من لە تەمەنی 13 سالییەوە لێرەم، زیاتر لە وڵاتی خۆم لێرە ژیاوم، لێرە هەموو شتێک فێربووم، منداڵەکانم لێرە لەدایکبوون، شارەکەو هەموو شتێکی بەرشەلۆنەم خۆشدەوێت”.

ئایا تۆ بەم دواییە گریاویت؟

“لەم دواییە لایەنی تۆپی پێ زۆر ئازاری داوم، بەڵام نەگریاوم، من دەربارەی شتێک گریاوم کە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆپی پێوە نەبووە”.

“من ئامادەم بجەنگم بۆ نازناوەکان، دەزانم کە یانەکە لە بارودۆخێکی ئاڵۆزدایە، بەڵام من بە پەرۆشم بۆ شەڕکردن”.

“ساڵی یەکەمم لە یانەی بەرشەلۆنە قورس بووە،  بەهۆی ئەوەی نەمتوانی یاری بکەم، دواتر بەهۆی پێکان کە تووشی بووم”.

“ئایا دایک و باوک و بە خێوکەر لە قۆنابخانەی منداڵەکانت هەن؟

میسی:”نەخێر بەڵام هاوسەرەکەم لەوێیە”.

کاتێک هاتم بۆ بەرشەلۆنە لە خێزانەکەم جیابوومەوە،خوشکەکەم تەمەنی 15 ساڵ بوو، لێرە ئازارم چەشت، دەبووایە لەگەڵ دایکم و  براکەم بگەڕێمەوە بۆ ئەرجەنتین،من و باوکم لە بەرشەلۆنە لێرە ماینەوە”.

“منداڵەکانم ئالودەبوون بە سەیرکردنی یوتوب و بەکارهێنانی ئایپاد و تیڤی”.

ئایا تۆ ئالودەبوویت بە بەکارهێنانی موبایل؟

“زۆر بەڵام ئایپاد وایکرد هەموو شتێک کەمێک بگۆڕێت”.

“ژیانم ئاساییەو هەندێک جاریش بێزارکەرە،بۆ نانی بەیانی بە خەبەردێمەوە،پاشان مناڵەکانم دەبەم بۆ قوتابخانە و دواتر راهێنان بکەم و بگەڕێمەوە”.

“من 15 ساڵە لێرەم، ئاساییە کە بچم بۆ چێشتخانەکانی کاستیلدیفیلس و جافا، من هەموو شتێکی ئێرە دەزانم”.

“خەڵک وا دەزانێت ئێمە هیچ شتێکمان لا گرنگ نیە،بەڵام راست نیە، ئێمە حەز دەکەین بزانین چی روودەدات و چۆن دەژین”.

“یاریکردن بە بێ هاندەر زۆر خراپەو کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان هەیە”.

خێزانەکەت هەژار بوو؟

“هەژار نەبوو،بەڵکوو چینی ناوەند بوو، ئێمە باش دەژیاین،بەڵام لە خۆشگوزەرانیدا نەبووین”.

کاتێک هەواڵی مردنی مارادۆنات بیست لە کوێ بوویت؟

“لە ماڵەوە باوکم پێی وتم و دواتر لە تەلەڤزیۆنەوە سەیری هەواڵەکانم کرد”.

“بروام بە مردنی مارادۆنا نەبوو،کەس نەیتوانی باوەڕ بە ئەوە بکات،زۆر ناخۆشبوو، وەک شێتبوون وایە”.

بیر لە مردنت دەکەیتەوە؟

میسی:”نەخێر”.

دەتوانیت بیر لە پرسە و ماڵئاواییکردنێکی وەکوو مارادۆنا بکەیتەوە؟

میسی:” من ناتوانم خەیاڵی ئەوە بکەم و تەنانەت نامەوێت بیریش لەوە بکەمەوە”.

ئەو درێسەی لە بەرتکرد بۆ رێزگرتن لە کاتی مردنی مارادۆنا لەکوێت دەستکەوت؟

میسی:”لە ناو ئەو کەسانە بوو کە لە یانەی نیو ئۆڵد بۆیز بوون”.

ئایا تۆ قەناعەتت بەوە کرد کە گۆڵ دەکەیت و پێشکەشی مارادۆنای دەکەیت؟

میسی:”بەڵێ چەند یارییەکم بە بێ گۆڵکردن ئەنجامدا و زانیم دەبێت لەم رۆژەدا گۆڵ تۆمار بکەم،لە کۆتایدا بە دەرفەتێک توانیم گۆڵ بکەم”.

“دۆڕان بە ئەنجامی 8-2 بە بایرن میونخ بۆ هەمووان خراپ بوو،دەمانزانی یاریەکە ئاڵۆزەو نەمانتوانی ئەم ئەنجامە بە خەیاڵماندا دابنێین”.

“من کەسێکم هەست بە شکست ناکەم،من لە کاتی دۆڕاندا شتەکان دەڵێم و دواتر پەشیمانم،لە هەموو ئەو شتانەی کە گوتم یان ئەنجامم داوە”.

“من یاری بۆ ئەوە ناکەم باشترین بم لە جیهان، یاری بۆ بردنەوەو  پێدانی باشترین شتە بۆ یانەکەم دەکەم”.

“ئەنتۆنێلا چەند جارێک پێشنیاری بۆ من کردووە کە بچم بۆ لای پزیشکی دەروونی، دەزانم پێویستم پێی بووە،بەڵام من ئەو هەنگاوەم نەناوە”.

8-2ی یاری بایرن میونخ؟

“من چەندین جار دۆڕاوم و دەبێت ئەوە قبووڵ بکەم، بەڵام دۆڕانەکەی بایرن میونخ ساتێکی سەخت بوو، بەهۆی ئەوەی چۆن دۆڕاین،دەمانزانم یارییەکی ئاڵۆزە،ساڵێکی سەختمان بەسەر برد،دەکرا بدۆڕاینایە بەڵام نەک بەوشێوەیە کە دۆڕاین”.

“یاری بۆ بردنەوە دەکەم و هەموو شتێک بدەم بە تیپەکە،نەک ئەوەی پێم بڵێن من باشترینم”.

“کاتێک لە راهێنانەکان تەواو دەبم دەچمەوە ماڵەوە منداڵەکانم دێنە لام و یەکەم شت پرسیارم لێ دەکەن ئایا بردمەوە یان دۆڕام”.

“بەڵی دووبارە پرۆفاکس دەنێرمەوە، لە 6 مانگی رابردوو زۆر جار بە سەرۆکی یانەکەم وتووە، دەمەوێت بڕۆم،بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات، بەڵام وتی نەخێر”.

“سەرۆک بارتۆمیۆ نەیدەویست رێگەم پێبدات یانەکە جێبهێڵم،دەستیکرد بە دزەپێکردنی شتەکان و دەیویست بمکاتە پیاوی خراپی ئەم فیلمە”.

“منداڵەکانم نەیاندەویست بڕۆم،بەڵام وامزانی ئەمە باشترین بڕیارە  بۆ من، هەستم کرد کە قۆناغی من لێرە تەواو بووە”.

“بارتۆمیۆ فێڵی لە من کرد،زۆر شت هەبوو نامەوێ باسی بکەم،نامەوێت قسە لەسەر ئەوە بکەم کە ئەو بەڵێنی بە من دابوو بەڵام نەیکرد”.

“من نیگەران بووم، چونکە پرسیاریان دەکرد لەدەوروبەرم لەگەڵ بەرشەلۆنە، یانەکە هەموو شتێکی بە من داو ژیانی منی رزگار کرد،هەموو شتێکم پێداون،یانەکەم خۆشدەوێت و هەست دەکەم هەموو شتێکم داوەتێ”.

“بارتۆمیۆ کاری دەکرد بۆ ئەوەی خراپ دەرکەوم، ببم بە پیاوی خراپی فیلمەکە،بەڵام بێدەنگبووم ، چونکە قەناعەتم بەو شتە هەبوو کە کردم”.

“دەمزانم ئەگەر لەگەڵ بەرشەلۆنە بچم بۆ لای دادگا، ئەوا دۆسیەکەم دەبردەوە،بەڵام نەمدەویست بەوشێوەیە بڕۆم لە یانەکە”.

“دەمزانی ئەم وەرزە وەرزی گواستنەوە دەبێت، یاریزانی نوێ و گەنجی تازە هەن،بە باشم زانی و کاتێکی باشبوو بۆ چوون”.

بارتۆمیۆ فێڵی لێکردی؟

میسی:”بە پێکەنینەوە، بەڵێ زۆر شتی کرد،لە راستیدا من نامەوێت باسی شتە تایبەتەکان بکەم، بەڵام بەڵێ ئەو کردی”.

“چەند پارێزەرێک دڵنیایان کردمەوە کە دۆسیەکەم بەرامبەر بە یانەکە سەرکەوتوو دەبێت، بە هەموو پێوەرێک”.

“گواردیۆلا باشترینە،شتی ناوازەی هەیە،چۆن خۆی بۆ یاری ئامادە دەکات،ئەو رێگایەی کە هێرشی بۆ دەکات بۆ بردنەوە”.

“بە ڕای من ئەو باشترینە، ئەو راهێنەرێکی تایبەتە،شتەکان بە رێگایەکی تر دەکات”.

قسەت لەگەڵ گواردیۆلا کرد؟

“قسەمان دەربارەی مانچستەرسیتی کرد،سەبارەت بە بەرشەلۆنەو چۆنێتی شتەکان لە ئینگلتەرا،ئێمە جارێکی تر باسی کۆبوونەوەمان نەکرد، ئەگەر مەبەستت ئەوەبێت”.

“کومان هات و پێویستێتی بە یانەکە دا،پێم وایە تا ئێستا سەرکەوتنی گەورەی بە دەستهێناوە، شتەکان بە دروستی ئەنجام دەدات،بەڵێ ئێمە زۆر یاریزانمان هەیە،بە درێژایی کات گەورەو  گەورە دەبن”.

“کومان کەسێکی جدییەو بەرچاوڕونی هەیە بۆ ئەو شتانەی کە دەیەوێت،پێموایە سەرکەوتنە بۆ یانەکە کە گرێبەستی لەگەڵ کراوە، ئاسان نیە لەگەڵ یاریزانی گەنج و تازە بیت”.

ئەگەر چاڤی راهێنەری یانەکە بکات ئایا تۆ دەمێنیتەوە؟

میسی:” نازانم با هەڵبژاردنەکانی یانەکە ببینین و بزانین چی روودەدات”.

“گرێبەستی نەیمار زۆر گران دەبێت”.

“کاری سەرۆکی نوێ ئاسان نابێت،دەبێت زیرەک بێت و بزانێت یانەکە چۆن لەو هەلومەرجە دژوارەدا لادەبات”.
“زەحمەتە یاریزان لەم بارودۆخە ئابووریە قورسەدا بگوازرێتەوە”.

“گواستنەوەی نەیمار بۆ سەرۆکی نوێ زۆر زۆر قورس دەبێت، ئێمە هیچ پارەمان نیە لە یانەکە”.

لێدوانەکانی نەیمار؟

نەیوتووە با پێکەوە یاری بکەین،ئەو وتی حەز دەکەم یاری لەگەڵ میسی بکەم”.

لەسەر پەیوەندیت لەگەڵ گریزمان زۆر باس دەکرێت؟

پەیوەندیم باشەو هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەو نیە”.

“رۆژانە لە واتس ئەپ قسە لەگەڵ سوارێز و نەیمار دەکەم”.

“ئێستا تەنیا بیر لە یانەکە دەکەوە  بۆ بردنەوەی نازناوەکان، تا کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەبم با بزانم چی دەکەم”.

“باشترین هاوڕێت لە ژووری جلگۆڕین کێیە؟

“من لەگەڵ هەموو کەسێکدا پەیوەندیم باشە،بەڵام من لێرەدا لەگەڵ گەورەکان پەیوەندیم باشترە”.

“هەواداری بەرشەلۆنە زۆر هەن کە منیان خۆشدەوێت،دەیانەوێت بمێنمەوە،بەڵام هەندێک کەسیش هەن کە بەهۆی ئەم شتانەوە کە روویداوە بە شێوازێکی تر بیر دەکەنەوە دەربارەی من”.

ئایا تۆ لە مانگی یەکی داهاتوو لەگەڵ یانەیەکی تر گفتوگۆ دەکەیت؟

میسی:”دیار نیە، تا کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەکەم، لەم کاتەی ئێستا دەمەوێت تەرکیز لەسەر بردنەوەی  نازناوەکان لەگەڵ بەرشەلۆنە دابنێم”.

“من  هەموو کات وتوومە کە سەرسامم بە چوون بۆ ئەمریکا و ژیانێکی نوێ لەوێ بە سەر بەرم، بەڵام  من ناڵێم کە ئێستا دەڕۆم بۆ ئەوێ”.

“من لەسەر تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ نەیمار قسەم کرد،ئەوان نەیاندەویست رووبەڕووی بەرشەلۆنە ببنەوە،هەرچەندە لە دۆخێکی ئاڵۆزداین”.

داهاتووت؟

“تا کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەکەم و دواتر بڕیار دەدەم”.

“دەمەوێت دوای وازهێنانم لە یاریکردن لە بەرشەلۆنە بژیم”.

“من پەیامی هاندەرانم بۆ هاتووەو ئەوان دەیانەوێت بمێنمەوە،لە ئێستادا هیچ بڕیارێک نیە، بەڵام ئەو شتەی کە دڵ و مێشکم دەیەوێت لە کاتی بڕیارەکە دەیدەم،کە من ، دەگەڕێمەوە بۆ شاری بەرشەلۆنە و  دەمەوێت لەوێ بژیم”.

“ناتوانم داهاتووی خۆمت پێبڵێم،چونکە نازانم چی دەکەم”.

“کاتێک وازدەهێنم لە یاریکردن، دەمەوێت بە شێوەیەکی تر لە یانەیەک بم”.

“سوێندت بۆ دەخۆم لە ئێستادا بڕیارێکی روون نیە، نازانم دواتر چی روودەدات”.

“ئاتلەتیکۆمەدرید باشە؟

میسی:”نەخێر”.

ئایا ئەگەری ئەوە هەیە رۆژێک لە رۆژان بچیتە یانەی ریاڵ مەدرید؟

میسی:نەخێر، ئەستەمە”.

خەڵک هەیە کە دەڵێن لەوانەیە تۆ بچیتە ئاتلەتیکۆمەدرید بۆ ئەوەی لە سوارێز نزیک ببیتەوە؟

میسی:” من بە بیر لە ئەوە ناکەمەوە بە هیچ شێوەیەک”.

“بەرشەلۆنە لە هەموو یاریزانێک گەورەترە، بە منیشەوە”.

“ئەگەر من پێم وترا بڕۆ، دەمەوێت بە باشترین شێوە بڕۆم”.

“نازانم دەڕۆم یان نا،بەڵام ئەگەر سەرەتا بە باشترین شێوە یانەک بە جێبهێڵم رۆژێک دەگەڕێمەوە بۆ کارکردن،بەرشەلۆنە لە هەموو یاریزانێک گەورەترە بە خۆشمەوە”.

“هیوادارم سەرۆکی نوێ کاری گەورە بکات بۆ ئەوەی یانەکە بگەڕێتەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان”.

“پەیوەندیم لەگەڵ هەموو یاریزانەکان باشە،بە تایبەت ئەو یاریزانانەی لە قۆتابخانەی یانەکە بوون، هەرچەندە ئێستا کەمن”.

“خۆم وا نابینم لە داهاتوودا راهێنەر بم”.

“پاش وازهێنانم هەوڵدەدەم لە بوارێک کار بکەم،کە پەیوەندی بە تۆپی پێوە هەیە، رەنگە بەڕێوەبەرێکی وەرزشی بێت”.

“کومان جدییەت و زیندوێتی بۆ ئێمە هێناو کارێکی نایابی کرد، ئازا بوو کە تیمەکە لەم قۆناغەدا بوەستێنێت”.

“چیرۆکی من لەگەڵ بەرشەلۆنەو خەڵک چیرۆکی خۆشەویستی و خۆشەویستییە،لە تەمەنێکی گەنجییەوە کەس نازانێت لە داهاتوودا چی روودەدات،دەبینین کۆتاییەکەی چی دەبێت”.

کۆتا وشەی میسی:” هیوادارم ئەمساڵ کۆتایی بێت و ساڵی 2021 بۆ ئێمە ساڵێکی باش بێت”.

ئەگەر میسی نەبوویتایە حەزت دەکرد چی بیت؟

میسی:” نازانم بیرم لەوە نەکردووەتەوە، بەڵام دەمەوێت پەیوەست بم بە تۆپی پێوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this