لەسەر راسپاردەی کازمی وەفدێکی عێراق دەچێتە تاران

0
286

SNN

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “وەفدێکی باڵای عێراقی بەسەرۆکایەتیی راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کردووە”.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە وتی: “وەفدەکە لە دوێنێ یەکشەممەوە لە ئێرانن و باسی پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکەن”.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، وەفدەکە نامەیەکی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ بەرپرسانی باڵای ئێران و چەند دۆسیەیەکی تێدا باسکراوە کە ئەبو جیهاد هاشمی راوێژکاری کازمی سەرۆکایەتیی وەفدەکەی بەغدا دەکات”.

لەبارەی دۆخی ناوچەکەش زادە رایگەیاند “نامانەوێت پشێوی و ئاڵۆزیی لە ناوچەکەدا دروستبکەین، بەڵام لە هەمانکاتیشدا بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لەخۆمان دەکەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this