گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 28/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
295
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (28/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • میسی بۆ جۆردێ ئیڤۆلی:” یانەکە زۆر خراپە”.
  • “گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە ئێمەی لێبووە زەحمەتە”.
  • سەبارەت بە داهاتووت:”هیچ شتێک لە منەوە روون نیە”.
  • دییەگۆ کۆستای یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بە هۆکاری خێزانی ئاتلەتیکۆمەدریدد جێبهێڵێت.
  • پێکانی یاریزانان لە لالیگا بە رێژەی %12 زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی پشووەکان و کۆرۆناوە.
  • رۆناڵدۆ میسی تێدەپەڕێنێت و خەڵاتی گلۆب سوکەر دەباتەوە وەکوو یاریزانی سەدە و 21 ملیۆن کەس بەشداربوون لە دەنگدانەکە.
  • ریاڵ مەدرید باشترین یانەی سەدە بوو.
  • گواردیۆلا باشترین راهێنەری سەدە بوو.
  • لیڤاندۆڤسکی باشترین یاریزانی 2020 بوو.
  • پیکێ و کاسیاس خەڵاتی گلۆب سوکەریان وەک باشترینی کاروانی وەرزشی پێدرا.
  • خۆرخێ میندێز باشترین بریکاری یاریزان بوو.

ئاس:

  • چاوپێکەوتنی میسی.
  • “جارێکی تر پرۆ فاکس دەنێرمەوە”.
  • میسی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هیچ پەشیمان نیە لەوەی داوای رۆشتنی کردووە لە بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوو.
  • ئەو ئاشکرای دەکات کە بارتۆمیۆ فێڵی لێکردووەو ئەوەش دەخاتە روو ئەگەر بەرشەلۆنە جێبهێڵێت حەز دەکات جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ یانەکە.
  • مۆدریچ سێ ساڵی تر بە سپی پۆشی دەمێنێتەوە.
  • کرواتیەکە دڵنیایە کە جەستەی رێگەی پێدەدات زیاتر گرێبەستی نوێ بکرێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • چاوپێکەوتن لەگەڵ لیۆنێل میسی.
  • میسی دەرگا بۆ چوون دەکاتەوە لە ساڵی 2021.
  • لەگەڵ ئەوەی وڵاتی ئەمریکا بژاردەیەک دەبێت.
  • بەڵام داهاتووی روون نیە لە ساڵی 2021 چی بڕیارێک دەدات.
  • بەڵام رەتیدەکاتەوە یاری بۆ یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆمەدرید بکات و بە ئەستەمی ناودەبات.

سپۆرت:

  • ئێستا من زۆر دڵخۆشم.
  • میسی دەرگا بە کراوەی دەهێڵێتەوە بۆ مانەوە، ئەمەش لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی لاسێکستای ئیسپانی.
  • “نازانم لە داهاتوو چی روودەدات، لە حوزەیرانی داهاتوو بڕیار لەسەر هەموو شتێک دەدەم”.
  • “ئەگەر یانەکەم جێهێشت دەمەوێت بۆ کارکردن بگەڕێمەوە بۆ بەرشەلۆنەو لەو شارە بژیم، کە بەرشەلۆنە باشترین شاری جیهانە”.
  • دووبارە پرۆفاکس دەنێرمەوە،بەڵام بڕیارمداوە بە خراپی یانەکە جێنەهێڵم”.
  • “بە نسبەت منەوە ئەم درێسە هەموو شتێکەو بەرشەلۆنە ژیانی منە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this