ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر ئەو كەسانە دەبێت جوانكاری فیلەریان کردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی دۆزینەوە و دروستكردنی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە جێگای خۆشحاڵی مرۆڤایەتی، بەڵام ئەم ڤاكیسنەش تا ڕادەیەك بووەتە جێگەی نیگەرانی ئەو كەسانەی كە هەستاون بە ئەنجامدانی جوانكاری فیلەر، چونكە كاریگەری لاوەكی لەسەر جەستەی ئەو كەسانە جێدەهێڵیت كە ئەو جۆرە جوانكارییەیان ئەنجامداوە.
بەڕێوبەرایەتی دەرمان و خۆراكی ئەمریكا لە كوتانەكانی ئەم دواییانەی ڤاكسینەكەی كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی ئەوەیان بڵاو كردووەتەوە كە تێبینی ئەوەیكردووە، ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كاردانەوەی نەرێنی لەو كەسانەدا دروستكردووە كە جوانكاری فیلەریان بەكارهێناوە و دەبێەوە هۆی هەڵئاوسان لەو شوێنانەدا كە فیلەریان تێكراوە، بەجۆرێك ڤاكسینی مۆدێرنا مەترسی لەسەر كەسە بەناوبانگەكان دروستكردووە كە فیلەریان بەكارهێناوە لە نوێشیاندا كچە مۆدێل و ئەستێرەی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی ئەمریكی (كایلی جێنەر) هەیە.
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە بۆ SNNی ڕوونكردەوە، ئەو ڕاپۆرتەی لەسەر ئەو بابەتە بڵاو كراوەتەوە بەدواداچوونی زانكۆیەكی بەریتانییە بێگومان ئەوان زانیاری ورد و باشتریان لایە، چونكە گومان لەوەدانییە كە هەر مادەیەك لە جەستەی مرۆڤدا هەبێت و نەگونجێت لەگەڵ ئەو دەرمانەی كە لە ڤاكسینەكەدا هەیە هۆكارە بۆ دروست بوونی ئاوسان یان هەوكردنی ئەو شوێنەی كە مادەكەی تیادا دانراوە.
هاوكات، شێرلی شی، پزیشك لە زانكۆی كالیفۆرنیا رایگەیاندووە، هەرجۆرە هەستیاریەك كە ڤاكسینەكە دروستی بكات دەتوانرێت بە ستێرۆید و دەرمانی دژە هەستیاری چارەسەر بكرێت
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە دوو هەفتەی رابردوودا بەڕێوبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بە فەرمی مۆڵەتی بەكارهێنانی بە ڤاكسینی مۆدێرنا دا و رایگەیاند ڤاكسینەكە سەلامەت و كاریگەرە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رۆبن دهگهڕێتهوه بۆ یاری كردن
2020-06-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17