لەرووی ئابوورییەوە چین پێش ئەمریکا دەکەوێت

0
86

SNN

بە گوێرەی ناوەندێکی توێژینەوەی بەریتانی، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2028 ئابووری چین ببێتە پێشەنگی ئابووری وڵاتانی جیهان و پێش ئەمریکا بکەوێت.

ناوەندی توێژینەوە بۆ ئابووریناسی و بازرگانی، لە راپۆرتێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی پێشبینییەکان ئابووری چین  لەدوای زاڵبوونی ئەو وڵاتە بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چەند ساڵی داهاتوودا، بە خێراییەکی زیاتر لە ئەمریکا و ئەوروپا گەشەدەکات.

بە پشت بەستن بە ئاستی گەشەی وڵاتان، ئەو ناوەندە رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت حەوت ساڵی دیکە چین ببێتە خاوەن گەورەترین ئابووری جیهان، لەدوای ئەویش ئەمریکا، هەرچی هیندستانیشە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2030دا ببێتە خاوەن سێهەم گەورەترین ئابووری لە جیهاندا.

ئەو ناوەندەی توێژینەوە بەراوردکاریەکی کردووە لە نێوان ئاستی گەشەی ئابووری چین و ئەمریکا کە ئێستا رکابەریەکی بەهێزی یەکترن و وتوویەتی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی 2022-2024  پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووریەکەی لەسەدا 1.9 بێت، بەڵام چین تا ساڵی 2025  گەشەی ئابووریەکەی دەگاتە لەسەدا 5.7.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this