فیدرێر بۆ یەکەمجار ئامادەی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە نابێت

0
78
رۆجێر - فیدرێر - سویسرا

SNN Sport

کوڕە یاریزانی بە ناوبانگی تێنسی سەرزەوی سویسری رۆجێر فیدرێر، ئامادەی پاڵەوانێتی گەورەی تێنسی سەرزەوی ئوسترالیای کراوە نابێت، کە یەکێکە لە 4 پاڵەوانێتییە گەورەکەی جیهان و لە مانگی شوباتی ساڵی نوێی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، ئەمەش پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیداو بەوهۆیەوە تا ئێستا چاکنەبووەتەوە.

رێکخەرانی ئوسترالیای کراوە رایانگەیاندووە رۆجێر فیدرێری تەمەن 39 ساڵ  بۆ یەکەمجارە بەشداری لە یەکەم پاڵەوانێتی گەورەی ساڵەکە ناکات،ئەمەش بەهۆی پێکانەوە.

گریگ تیلی بەڕێوەبەری پاڵەوانێتیەکە دەڵێت:”لە کۆتایدا فیدرێر کاتی ئەوەی نەبوو ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانێتییە بکات،هەستی بە بێهیوایی کردووە کا ناتوانێت لە ساڵی 2021 سەردانی میلبۆرنی ئوسترالی بکات بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکە”.

فیدرێر لە ساڵی 2000وە21 جاری لەسەر یەک بەشداری لە پاڵەوانێتی ئوسترالیا کردووەو 6جار نازناوەکەی بە دەستهێناوە،کە دوایینیان ساڵی 2018بوو،لە ساڵی 2009 جارێک یاری کۆتایی دۆڕاندووەو لە قۆناغی پێش کۆتایی 8جار دۆڕاوە،لە قۆناغی چوارەم 3 جار شکستیهێناوەو لە قۆناغی سێیەمیش بە هەمانشێوە سێ جار.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2020 وە یارییە وەرزشییەکان راگیراون، ئەمەش پاش ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتایی ئوسترالیای کراوە فیدرێر بە جۆکۆڤیچ دۆڕاو دواتر لە مانگی حوزەیرانی رابردوو نەشتەرگەری لە ئەژنۆی کرد،ئەمەش دەرگای بۆ نادالی ئیسپانی کردەوە  بۆ ئەوەی ژمارەکانی لە بردنەوەی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام یەکسان بکاتەوە کە 20 نازناوی گەورە بوو،ئەمەش پاش ئەوەی یاریزانە ئیسپانیەکە توانی پاڵەوانێتی گەورەی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بباتەوە.

فیدرێر ئێستا جەخت لەسەر ئامادەکاری خۆی دەکاتەوە بۆ ئەوەی کە لە وەرزی 2021 دەمێنێتەوە، بە دیاریکراوی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ و دەیەوێت مەدالیای تاکی پیاوان بباتەوەو لەگەڵ سویسرا بەشداری بکات.

لە ئەم پاڵەوانێتیەی ئوسترالیا یارییەکان نیوەی هاندەران ئامادە دەبن،ئەمەش بەهۆی ترس لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،بەڵام یاریزانەکان دەبێت 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن.

کاتی پاڵەوانێتییەکە لە 8ی شوبات دەستپێدەکات و تا 21ی هەمان مانگ بەردەوامی دەبێت،دەبێت یاریزانەکان لە 15ی مانگی داهاتوو گەیشتبن بە ئوسترالیا و بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this