سبەی شاندی دانوستانكار لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو كۆدەبێتەوە

شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم به سهرۆكایهتى قوباد تاڵەبانی | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN- بڕیار محەمەد
سبەی لە شاری سلێمانی شاندی دانووستانكاری هەرێم لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبێتەوە، ئامانج لە كۆبوونەوەكەش وەرگرتنی را و سەرنجی لایەنە سیاسییەكانە بۆ گەیشتن بە رێكکەوتنی كۆتایی لەگەڵ حكومەتی عێراق .
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نێو شاندەكە بەSNNی راگەیاند “بڕیارە سبەی سێشەممە شاندی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتیی و گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبێتەوە دواتر لە شاری هەولێر لەگەڵ پارتی و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش كۆببێتەوە” .
سەرچاوەكە وتیشی: “ئامانج لە سەردانەكە خستنەڕووی گفتوگۆكان دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق و وەرگرتنی را و سەرنجی لایەنە سیاسییەكانە لەبارەی رێكکەوتنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق” .
ئەو سەردانانە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند “بۆ گەیشتن بە رێكکەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق لە یەكتر نزیكین و پشكی كورد لە پرۆژە بودجەی ساڵی 2021دا دیاریكراوە ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدایە بۆ پەسەندكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.”
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17