یه‌كێتى خه‌ڵاتى پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌كات

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندوبوونیان له چاره‌سه‌ركردنى تووشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا، مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى خه‌ڵاتى رێزلێنان ده‌به‌خشێته 120 پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا له گه‌رمیان.
پۆڵا تاڵه‌بانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى به SNNى راگه‌یاند: وه‌كو مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان ئه‌مرۆ له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتى رێزلێنانمان به‌خشییه پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا ئه‌مه‌ش له پاى ئه‌و خزمه‌ت و ئه‌رك و ماندوبوونه‌ى ئه‌وان كه پێشکەشیانكردووه به‌خه‌ڵكى گه‌رمیان.
وتیشى: به پێویستمان زانى رێز له‌و پزیشك و كارمه‌ندانه پێشكه‌ش بكه‌ین كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دۆخى ئابوورى و بێ مووچه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له خزمه‌ت و به گیانى به‌ره‌نگارییه‌وه توانییان له‌و دۆخه سه‌خته‌دا چاره‌سه‌رى توشبووان بكه‌ن.
پۆڵا تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سه‌باره‌ت به‌و كێشه و گرفتانه‌ى ئێستا نه‌خۆشخانه‌كه هه‌یه‌تى له رووى دابینكردنى بودجه و مووچه‌وه وه‌كو یه‌كێتى هه‌وڵده‌ده‌ن بتوانن كار بۆ چاره‌سه‌ر كردنى بكه‌ن و به دڵنیاییه‌وه هاوكارییه‌كانى یه‌كێتى به‌رده‌وامى ده‌بێت.
به پێى دوا ئاماره‌كان نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا هه‌زار و 550 تووشبوى به ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رگرتووه و له‌و رێژه‌یه 197 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌وانى دیكه باشبوونه‌ته‌وه و له ئێستادا 15 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌كه هه‌یه.
نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا 120 پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى كارگێڕى له خۆده‌گرێت له ماوه‌ى رابردوودا له لایه‌ن هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتییه‌وه بودجه‌و مووچه‌ى كارمه‌نده‌كانى دابینكراوه، سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ هاوكارییه‌كان كۆتایى دێت و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار پێشتر له رێگه‌ى snnه‌وه هۆشداریدا له‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كان به‌رده‌وامى نه‌بێت ناچارده‌بن نه‌خۆشخانه‌كه دابخه‌ن كه تاكه نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنایه له گه‌رمیان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرشەلۆنە متمانە بە رۆناڵد ئاراخۆ دەدات
2020-05-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17