لەماوەی ئەمساڵدا 1133 تۆمەتبار بەهۆی ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیركراون

0
242

SNN- بڕیار محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش ئاماری ساڵانەی خستەڕوو كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە ئەمساڵ 2020، هەزار و 133 تۆمەتبار بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیركراون.

موقەدەم بەختیار میران بەرپرسی هۆبەی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند ”لەماوەی ئەمساڵدا هەزار و 133 تۆمەتبار دەستگیركراون و لەوانەش 88 كەسیان بە دەستەبەری ئازادكراون و 916 تۆمەتباریش پەڕاوەكانیان لە دادگا یەكلایی بووەتەوە و 58 تۆمەتباریش بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەسەریان ئازادكراون”.

وتیشی: ”ئەمساڵ 2020، 405 كیلۆ و 123 گرام ھیرۆین، 86 كیلۆ و 523 گرام تلیاك، 52 كیلۆ و541 گرام كڕیستاڵ، نۆ كیلۆ و 834 گرام حەشیش و یەك كیلۆ و 719 گرام جامیكا دەستیان بەسەرداگیراوە”.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، لەماوەی ئەمساڵدا ھەزار و 219 شیت حەبی كڵۆنازپام، ھەزار و 47 شیت حەبی تڕامادۆڵ، 79 شیت حەبی میتادۆم، 31 شیت حەبی پرازولام و 270 شیت حەبی دیكەی جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیراوە.

هاوکات لەماوەی ئەمساڵدا 10 ملیۆن و 955 ھەزار دینار، 65 ھەزار و 500 دۆلار و سەد ھەزار بە دراوی یۆرۆ دەستی بەسەرداگیراوە کە لە دەست تۆمەتباراندا بووە‌.

لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی چەكی نایاساییش، موقەدەم بەختیار میران وتی: ”83 كڵاشینكۆف، 39 دەمانچە، یەك دانە قەنناس، یەك دانە بڕنەو و یەك دانە تاپڕ و 29 دووربین دەستیان بەسەرداگیراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this