پۆلیسی سلێمانی “بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ كار بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین”

پۆلیسی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات ئێمە پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكی پارێزگاری سلێمانی و هەروەها ئەو ڕینماییانەی كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەركراون تایبەت بە ئەنجامدانی ئاهەنگ و بۆنە و كۆبوونەوە لەشەوی ساڵدا و بە پێی ڕێنماییەكانیش ئەنجامدانی ئاهەنگ قەدەغەیە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی تا ئێستا بەدەستمان گەیشتووە لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەی پۆلیسی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە لە چۆنییەتی گرتنەبەری پلان و ڕێوشوێنەكانی تایبەت ڕۆشانی سەری ساڵ بە تایبەت شەوی سەری ساڵ ئەوەیە كە ئەنجامدانی ئاهەنگ و مۆزیك و كۆبوونەوە بەو بۆنەیەوە لە شوێنە گشتییەكان قەدەغەیە و نابێت ئەنجام بدرێن ئەوەش بە مەبەستی خۆپارێزییە لە ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لایەنی جێبەجێكارین، ئەو فەرمانانەی كە لەلایەن پارێزگاری سلێمانی یاخود وەزارەتی ناوخۆوە دەركراون تایبەت بە شەوی سەری ساڵ، بە پێی رێنماییەكانیش كۆبوونەوە و ئەنجامدانی ئاهەنگ بەو بۆینەیەوە قەدەغەیە و دەبێت هاووڵاتییانیش بەو ڕێنماییانەوە پابەندبن.
وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ئەوەمان لەسەرە كە هاووڵاتییان و دوكاندا و ئەو شوێنانە ئاگادار بكەینەوە كە بە نیازی ئەنجامدانی ئاهەنگن بە بۆنەی سەری ساڵەوە، لە حاڵەتی پابەند نەبوونیان ئێمە ڕووبەڕووی دادگایان دەكەینەوە بۆ ئەوەی ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەرێم و بەغدا هێشتا نەگەیشتوونەتە رێكکەوتن
2020-12-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17