ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەگاتە پەرلەمانی عێراق

0
86

SNN

ئەمڕۆ پرۆژەیاسای بودجە دەگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ناردنی پرۆژەیاساکە دواخرا.
حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە: “ئەمڕۆ پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان دەنێردرێت”.
هەروەها وتیشی: “بودجەی 2021 لەسەر بنەمای چاکسازی ئامادەکراوە و لە پرۆژەیاساکەدا بەرژەوەندی هاووڵاتییانی کەمدەرامەتیش لەبەرچاو گیراوە”.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، حەسەن نازم وتوویەتی: چیتر لە مانگەکانی داهاتوودا مووچەیان دواناکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this