گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 29/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
196
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (29/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • میلیک جێگرەوەی دییەگۆ کۆستایە لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید.
  • لەوانەیە میلیکی یاریزانی یانەی ناپۆلی ببێتە جێگرەوەی دییەگۆ کۆستا لە مانگی یەکی داهاتوو،پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بکات، ئەمەش پاش تەواوبوونی گرێبەستی کۆستا.
  • کۆستا لە راهێنانەکانی رۆژی دووشەممەی ئاتلەتیکۆ ئامادە نەبوو.
  • پلانی مارسێلۆ ئەوەیە جارێکی تر بگەڕێتەوە، ئەو رۆژانە بە بەردەوامی کار لەسەر توانای جەستی خۆی دەکات لەگەڵ مارکۆس یۆرێنتی راهێنەری جەستەیی.

ئاس:

  • ئیسکۆ سڤییای کردووەتە ئامانج.
  • ئیسکۆ بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی سڤییاوە بکات،ئەمەش بەهۆی یاریپێنەکردنی لە لەیەن زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدەوەو رێگەشی نادات لە گواستنەوەی زستانە یانەکە جێبهێڵێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یاری کۆتایی.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە پاریس سانجێرمان دەباتەوەو دەگاتە یاری کۆتایی تۆپی دەستی ئەوروپا.
  • میسی نەخێرا و دیمبلی بەڵێ.
  • عوسمان دیمبلی فەرەنسی دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە،بەڵام میسی ئامادەی یاریەکەی ئیبار نابێت، ئەمەش بەهۆی پێکانەوە.
  • کومان داوای لە کۆتینیۆ و گریزمان کردووە یەکلاکەرەوە بن لە یاریەکە.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید مەرج بۆ رۆشتنی کۆستا دادەنێت.

سپۆرت:

  • عەرەبانەکە رابکێشە.
  • بەرشەلۆنە لە کاتژمێر 9:15 خولەک رووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە بە بێ میسی و دەبێت گریزمان وکۆتینیۆ سەرکردایەتی بەرشەلۆنە بکەن، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی میسی.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتا یاری ساڵدا 12 ساڵی لەسەر یەکە براوە بووەو دەیەوێت درێژە بەو زنجیرە بردنەوە بدات.
  • هەموو گۆڵێکی هازارد 7 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید کەوتووە.
  • یانەی بەرشەلۆنە 37 بە 32 لە یانەی پاریس سانجێرمان دەباتەوەو بۆ یاری کۆتایی تۆپی دەستی ئەوروپا سەردەکەوێت و ئەمڕۆ رووبەڕووی کیلی ئەڵمانی دەبێتەوە.
  • بەهۆی کۆرۆناوە یاری مانچستەرسیتی و ئێڤەرتۆن راگیرا،

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this