
پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: Alexandra Koehn
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدهگهیهنێت: بەهۆی ئەوەی ئەو گرێبەستە بازرگانییانەی كە بۆ هاوردەكردنی سووتەمەنی ئەنجاممانداوە بە دۆلار بووە، بۆیە پێشبینی دەكەین لە دوای كۆتایی هاتنی ئەو گرێبەستانە بە نرخی نوێی دۆلار سووتهمەنی هاوردە بكەين و بۆ هەر لیترێك بهنزین بڕی 25 دیناری زیادەی بچێتهسەر.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئهمڕۆ سێشهممه بە SNNی راگەیاند: “دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار هەموو ئەو كەرەستە و كاڵایانەی كە لە دەرەوە بە دۆلار هاوردە دەكرێن و بە دینار دەفرۆشرێنەوە نرخەكانیان زیادیكردووە، ئەو گرێبەستە بازرگانییانەی بۆ هاوردەكردنی بەنزین كراون سەرجەمیان بە دۆلاركراوە و بەشێكی ئەو گرێبەستانەش بۆ ماوەیەكی كاتی دەكرێن و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكان دەبێت گرێبەستی نوێ ئەنجامبدرێن، بۆیە لە ئێستادا نرخی بهنزین وەك خۆیەتی، چونكە هێشتا گرێبەستەكان كۆتاییان نەهاتووە”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی پێشبینى زیادبوونى نرخى بهنزیك دهكات و دهشڵێت: “لە ئێستادا غازی ماڵان بۆ هەر بتڵێك هەزار دیناری رۆیشتوەتە سەر نرخەكەی پێشووی، بۆیە پێشبینی دەكەین نرخی بهنزینيش بە هەمان شێوە نرخەكەی بەرزبێتەوە بە جۆرێك بۆ هەر لیترێك بڕی 25 دینار نرخهكهى زیاد بكات، ئەوەش دوای ئەوەی گرێبەستی نوێ بۆ هاوردەكردنی سووتەمەنی ئەنجامدرا”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا بەنزینی نۆرماڵ نرخی یەك لیتری بە 450 دینارە، بەنزینی موحەسەن بە 500 دیناره و بەنزینی سۆپەریش بە 600 دینارە، واته نرخەكانییان ئێستا وەك خۆیەتی ئێمەش لیژنەكانمان چاودێری رەوشی بازاڕ دەكەن بۆ ئەوەی نەهێڵین ئەم دۆخە لەبەرژەوەندی چەد كەسێك بقۆزرێتەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17