لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنیشین بوونیان هەیە

0
102

SNN- بڕیار محەمەد

بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی کرێنشینان ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنیشین بوونیان هەیە، لەو ژمارەیش 23 هەزار لە سنووری پارێزگای هەولێرن .

مەحمود ئیسماعیل مەحمود سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەکە ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنیشین بوونیان هەیە و لەو ژمارەیەشدا 23 هەزار كرێنشین لە سنووری پارێزگای هەولێرن.

وتیشی: لە ئێستادا 396 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ چینی هەژاران و كەمدەرامەتانی هەولێر لە قۆناغی تەواوبووندایە، بەڵام لە كۆی 23 هەزار كرێنشین و 396 یەكەی نیشتەجێبوون هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت، بۆیە پێویستە ئاوڕی زیاتر لە كرێنشینان و كەم دەرامەتان بدرێتەوە .

ئەوەشی خستە روو: بەهۆی ئەو بەرز و نزمیەی لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە دروست بووە دۆخی كرێشنینان زۆر خراپ بووە، داواكارین لە خێرخوازان  هاوكاری كرێنشینان بکەن .

كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە كرێنشینان 2004 دامەزراوە و هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەكو ئێستا ئەو كۆمەڵەیە زیاتر لە 90 هەزار ئەندامی هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this