
تۆماس تۆخێل
SNN Sport
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دوورخستنەوەی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەکەی راگەیاند.
یانەکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پاش شیکردنەوەیەکی قوڵ بۆ بارودۆخی وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان، بڕیاردراوە بە کۆتاهێنانی گرێبەستەکەی تۆماس تۆخێلی راهێنەر.
تۆخێل لە مانگی تەمووزی 2018وە 127 یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە، توانیویەتی 95 یاری بباتەوەو 12 یەکسانبووەو 20 یاریش دۆڕاوە.
یانەکە 342 گۆڵی کردووەو 109 گۆڵیان لێکراوە.
بەمشێوەیە 2 نازناوی خولی فەرەنسای لە 2019-2020 بردووەتەوەو لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی رابردووش بە بایرن میونخ دۆڕا.
ناسر خلێفی خاوەنی یانەکە دەڵێت:” دەمەوێت سوپاسی تۆماس تۆخێل و شاندەکەی بکەم بۆ ئەوەی پێشکەشی یانەکەی کردووە،تۆماس وزەو سۆزێکی زۆری خستە ناو کارەکانیەوە،بێگومان کاتی جوانمان پێکەوە بەسەر بردووە،بە هیواین لە داهاتوودا سەرکەوتوو بێت”.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکان، پۆچتینۆی راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکە وەردەگرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو بە فەرمی گواستنەوەی بۆ یانەکە رابگەیەنرێت.
Communiqué du club
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) December 29, 2020
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەکییەکان دەستگیر کران
2020-09-29 -
ئهنجامى ئۆپراسیۆنهكهى خانهقین ئاشکرا کرا
2020-07-11
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17