گروپی کەرکوکی قۆناغی دووه‌می خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی عێراق سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت

0
404
دیمەنێک-لە-خولی-یانە-پلە-یەکەکانی-کەرکوک

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

وا بڕیاره‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی عێراق گروپی كه‌ركوك  به‌رێوه‌بچێت.

سه‌عید نوری سكرتێری یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك وتی:” به‌ مه‌به‌ستی  دیاریكردنی میكانیزمی به‌رێوه‌چوونی  قۆناغی دووه‌می خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی عێراق گروپی كه‌ركوك ، لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شه‌ش یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌  ئه‌نجامداوەو له‌ كۆبوونه‌كه‌ بڕیاریدا یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ دوو گروپ دابەشدەکرێن و  گروپی یه‌كه‌م یانه‌كانی ( حه‌ویجه‌ و مووسه‌ڵا و دووبز )  لە خۆدەگرێت.

گرووپی دووه‌م یانه‌كانی ( شۆریجه‌ ، داقووق و دووز ) له‌ خۆ ده‌گرێت و یارییه‌كانیان به‌ شێوازی خول له‌ یه‌ك قۆناغدا به‌رێوه‌ده‌چن”.

وتیشی:” ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ساڵی نوێ 2021 ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌می هه‌ردوو گروپه‌كه‌ سه‌رده‌كه‌ون بۆ پاڵاوتنه‌كانی ناوچه‌ی باكوور له‌ سه‌ر ئاستی عێراق”.

جی ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ 18 یانه‌ به‌شداربوون و دابه‌شكرابوون بە‌ سه‌ر سێ گروپ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this