جۆرە نوێکەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی دیکە بڵاودەبێتەوە

0
396
کۆرۆنا ئیسپانیا

SNN

جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەک وڵاتی دیکە بڵاوبووەتەوە، دوایین وڵاتیش هیندستانە کە شەش حاڵەتی تیادا تۆمارکراوە.

بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی کەنەدا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و کۆریای باشوور و هیندستان بڵاوبووەتەوە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی تەندروستی، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا کە سەرەتا لە بەریتانیا سەریهەڵداوە، لە تەشەنەسەندندایە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداریداوە لەوەی لە ساڵی 2021  ببێتە گرفتێکی نوێ کە رووبەڕووی جیهان ببێتەوە.

تیدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لەمیانی وتارێکیدا کە بە رێگەی ئۆنلاین پێشکەشی کرد لە ساڵیادی ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەلایەن چینەوە، دوپاتیکردەوە، رێکخراوەکەیان پشوو نادات تا ئەو کاتەی ھەموو وڵاتانی جیھان ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێدەگات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this